خۆکوژی ئەو دیاردە کۆمەلایەتیە زیانبارەیە کە کۆمەلێک لەو مرۆڤانەی پێویستیان بە چاودیری وردهەیە لە کات و ساتی تایبەت پەنای بۆ دەبن و وەک بژاردەیێک بۆ چارەسەری کێشەکان لێی دەروانن و جێبەجێی دەکەن.
دیاردەی خۆکوژی له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیه‌وه هه‌رچه‌ند دیارده‌یێکی تاکه‌که‌سیه، به‌لام له راستی دا پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵ و کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بیرۆکه‌ی خۆکوژی هاوتایه له‌گه‌ڵ بوونی کێشه و گرفتی جۆراوجۆر که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به هه‌ست و ناخی تاکه‌کانه‌وه هه‌یه.
خۆکوژی ئەو دیاردە کۆمەلایەتیە زیانبارەیە کە کۆمەلێک لەو مرۆڤانەی پێویستیان بە چاودیری وردهەیە لە کات و ساتی تایبەت پەنای بۆ دەبن و وەک بژاردەیێک بۆ چارەسەری کێشەکان لێی دەروانن و جێبەجێی دەکەن.
دیاردەی خۆکوژی له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیه‌وه هه‌رچه‌ند دیارده‌یێکی تاکه‌که‌سیه، به‌لام له راستی دا پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵ و کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بیرۆکه‌ی خۆکوژی هاوتایه له‌گه‌ڵ بوونی کێشه و گرفتی جۆراوجۆر که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به هه‌ست و ناخی تاکه‌کانه‌وه هه‌یه.
هۆکارەکانی خۆکوژی جیاواز و جوراوجۆرن و هێندێک حاڵەت تەنیا لە ئان و ساتێک دا روودەدا و لە هێندێ: حالەتیشدا وردە وردە و بە گەورە بوونەوەی کێشەکە هەم کەسەکە تووشی خەمۆکی دەبێ و هەم ئەوەی بیر لە کۆتایی هێنان بە ژیان دەکرێتەوە. بۆ حاڵەتی کاتیەکان پسپۆران و شاره‌زایانی ئه‌و بواره ده‌ریانخستووه کات پارادیمێکی گرینگە لەو حاڵەتەداو زۆربه‌ی خۆکوژییه‌کان به شێوه‌ی کت‌وپڕ و به‌رنامه‌رێژی بۆ نه‌کراو روو ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیه له‌و کاتانه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێ، توانایی وه‌ستاندنی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی له رێگه‌ی قسه‌کردن و کات کوژییه‌وه هه‌یه. بەلام لە حاڵەتی دووهەم چاودێریی و کاتێکی زیاتر پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بەو بیرە زیانبارە کە کۆتایی هاتن بە ژیانی تاکەکانی لێدەکەوێتەوە چوونکە لەو حاڵەتەدا له سه‌رنه‌که‌وتنی یه‌که‌م حاڵه‌تی خۆکوژیی هه‌وڵی دووهه‌م و سێهه‌میش دەدرێ.
هه‌ر کام له‌و هۆکارانه‌ی ئاماژه‌م پێدا به نیسبه‌ت کۆمه‌ڵگاکانه‌وه جیاوازی هه‌یه و له کۆمه‌ڵگایێک ره‌نگه کێشه ئابوورییه‌کان زۆرتر ببنه هۆی خۆکوژی و له وه‌لاتێکی تر چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له لایه‌ن پیاو و له‌شوێنێکی تر نه‌خۆشی خه‌مۆکی.
جێگه‌ی سه‌رنجه که که‌ش و بارودۆخی گشتی کۆمه‌ڵگا بوونی خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی کار و خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و سیسته‌می به‌رێوه‌به‌رێتی که پێوه‌ندییان به ئه‌رک و کاری حکومه‌ت و ده‌سه‌لاته‌کانه‌وه هه‌یه له زۆر بوون و که‌مبوونی ئه‌و دیارده‌یه نه‌خش و کاریگه‌ری یه‌کجار گرینگ‌یان هه‌یه.
لە نوێترین راپۆرتەکاندا لە وەڵاتی ئێران سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی قانوونی رژێم دەڵێ: ساڵی رابردوو 4055 کەس بەهۆی خۆکوژیەوە گیانیان داوە. حەسەنی هاشمی، وەزیری تەندروستی رژێم دیانی نا بە بوونی ئاماری بەرزی نەخۆشی خەمۆکی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان و گووتی: 12 لەسەدی کۆمەڵی ئێمە تووشی خەمۆکی بوون. ناوبراو کە رۆژی یەکشەممە 19ی بانەمەڕی 1395 لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەبارەت بە پێش‌گرتن لە خۆکوژی قسەی دەکرد، لە درێژەی باسەکەی دا گووتی: سەبارەت بە کێشەی خەمۆکی گرفتی بەرچاومان هەیە کە بەداخەوە ئەو باسە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن بەرپرسانەوە سەرپۆشی لەسەر دادەنرێ. لەو کۆبوونەوەدا یەکێکی دیکە لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی رژێم سەبارەت بە پەرەسەندنی خۆکوژی ئیعرافی کرد و گوتی: دەبێ هۆکانی خۆکوژی بە وردی لە بەرچاو بگیرێن. کەسانی بێکار لە خەڵکی دیکە زیاتر خۆیان دەکوژن، هەروەها رێژەی خۆکوژی لە دێهاتەکان 30 لەسەد و لە شارەکان بە 70 لەسەد گەیشتووە. ئەحمەدی حاجبی، تەمەنی خۆکوژی لە 15 بۆ 24 ساڵ راگەیاند و گووتی: زۆرترین کردەوەی خۆکوژی لەلایەن کەسانی دیپلۆمەوە ئەنجام دراوە. هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە، لە درێژەدا زیادی کرد کە لەو ژمارە کەسەی ساڵی رابردوو لە ئێران‌دا تاویان داوەتە خۆکوژی تا ئێستا ئامارێک لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بڵاونەکراوەتەوە. بەلام بەپێی راپۆرتی 26ی گەلاوێژی 1393ی رۆژنامەی مەشرق و لەزمان سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی قانوونی وەلات، لە ساڵی رابردوودا 4055 کەس بە هۆی خۆکوژیەوە لە ئێران‌دا گیانیان داوە.
ئەو ئامارە بەرچاوانە تەنیا ئەوانە لە خو دەگرێ کە تۆمار کراون و یان خود مردنی کەسەکانی لێکەوتوتەوە و وەک دەرخەری سەرژمێری راستەقینەی حاڵەتەکە هەرگیز ناتواندرێ پشتی پێ ببەسترێ و ئامارە راستەکان زور زیاترن لەو رێژەیەی لەسەرچاوەکانی دەسەڵات دا باسی لێوە دەکرێ.
بێگومان نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەگەر بە هۆکاری هەموو ئەو حالەتانەش نەزاندرێ بە هۆکاری سەرەکی و پەرەپێدەری ئەو حاڵەتە لە کۆمەڵگا دێتە ئەمژمار. بەشێکی بەرچاوی حاڵەتی خۆکوژی و پەرەسەندنی نەخۆشی خەمۆکی لە دەرەنجامی سیستەمی ناعادیلانەی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندان و سیاسەتە ناژیرانەکەی ئاخوندانە کە رۆژ لەدوای رۆژ کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگا بەرەو سەر دەبات و لە ئەنجامیشدا ئاماری خۆکوژیش بەرەو هەڵکشان دەبات.
بەشێکی بەرچاوی هۆیی پەرەسەندنی نەخۆشیە دەروونیەکانی کۆمەڵگا دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی کەمترین لایەنەکانی گرەنتی ژیان و قەیرانی یەک لەدوای یەکی ئابووری کە ئەوەش بە پلەی یەکەم دەسەڵات لێی بەرپرسیارە. لەو بەشانەی کە زۆرترین ئاکامی دۆخی قەیراناویی ئابووری رەنگی داوەتەوە زۆرترین ئاماری خەمۆکی و خوکوژیی بەرچاو دەکەوێ و لەو نێوەشدا کوردستان خاوەنی سەرژمێرییەکی بەرچاو دیارە کە زۆرترین ستەم و ناعەداڵەتی لە راست ئەو بەشەی وەڵاتی ئێران لە لایەن سیستەمەوە بە ئەنقەست پەیرەو دەکرێ.
بوونی بێ‌کاری و نەبوونی هیچ داهاتووێکی کاریی و پیشەیی و خەراپی باری گوزەران و بژیویی خەڵک و پەرەسەندنی خەسارە کۆمەلایەتیەکانی وەک ئیعتیاد و فەحشا و ... بێگومان وەک غودەیێکی سەرەتانین کە دواجار مرۆڤەکان دێنێتە سەر ئەو قەناعەتەی کە بۆ دەربازبوون لە ژێر باری هەموو ئەو فشارانە رێگەی کۆتایی هێنان بە ژیان بگیردرێتە پێش.
ئەوەی جێگەی داخە رۆژ لەدوای رۆژ هەواڵ و راپۆرتی خوکوژییەکان لە وەڵاتی ئێران و بەتایبەتی کوردستان لە حالی پەرەسەندن دایە و دوورەدیمەنی چارەسەری دۆخەکەش بە بوونی دەسەڵاتدارانی ئاخوندی یەکجار لێل و ناروونە و پەرەسەندنی ئەو ئامارانە لە ئێستادا بۆتە جێگەی مەترسی و نیگەرانی و شێمانەی ئەوە دەکرێ ئەو دۆخە نالەبارە بۆ چەند ساڵی داهاتوو نەک دابەزین بە خۆیەوە نەبینێ بەڵکو بەرەو هەڵکشان و زیادبوون بچێ.
ماوەتەوە بلێین کە نەمانی ئەو دیاردەیە پێویستی بە بەستین و کەشی تایبەت هەیە و بە بوونی دەسەڵاتداریەتی ئاخوندیش مەحاڵە ئەو دەرفەت و بەستینە لەبار بکرێ و تەنیا رێگە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی نەخۆش و گەندەڵی ئاخوندییە و مەگەر لە قۆناغی پاش ئاخوندان بتواندرێ بە شێوەیێکی زانستی و لە رێگەی دابین کردنی دادپەروەری و ئازادی و خوش بژێوی کە مافی سەرەتایی مرۆڤەکانە پێش بەو خەسارەتە زیانبار و هەژێنەرانە بگیردرێ.