فشارە ئابوریەکان بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر رژیمی ئاخوندی، بۆتە هۆی زیاد بوونی هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی.
فشارە ئابوریەکان بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر رژیمی ئاخوندی، بۆتە هۆی زیاد بوونی هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی.
دۆحەی پایتەحتی قەتەر،سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 23ی سەماوەز، هاوکات میوانداری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەستیۆ مەنووچین،وەزیری خەزێنەداری ئەمریکای کرد.
سەفەری ئەم دوو کاربەدەستە ئێرانی و ئەمریکاییە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی دۆحە دا بوو.
ئەم کۆبوونەوەیە کە دوو رۆژی خایاندووە، تێیدا گرنگترین دۆخ و هەلوومەرجی جیهانی خراوەتە بەرباس.
جێی باسە کە هەریەکە لە زەریف و مەنووچین بۆ دوو مەئمووریەتی دژ بەیەکتری گەیشتوونەتە قەتەرØ›مەنووچین بە مەبەستی ڕاکێشانی هاوکاری کاربەدەستانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ زیاد بوونی گەمارۆ و فشاری زیاتر بۆسەر ئێران، و زەریفیش بە ئومێدی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکان.
ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ئەم دواییەی ئێران و کوردستان، و سەرهەڵدانی نیشانەگەلێکی قەیراناوی، زەریفی خستۆتە بارودۆخێکی چەق بەستووەوە، لەبەرانبەریشدا مەنووچین بەنوێنەرایەتی دەوڵەتی ئامریکا، بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سیاسەتی فشاری زۆرینە لەبەرانبەر ئێراندا سەرکەوتوو بووە، چۆتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.