ناڕەزایەتی و خۆنیشاندانەکانی خەڵکی لوبنان بەردەوامی هەیە، خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ جاری دووەم و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی سەرماوەز، دەستی پێکردۆتەوە.
ناڕەزایەتی و خۆنیشاندانەکانی خەڵکی لوبنان بەردەوامی هەیە، خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ جاری دووەم و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی سەرماوەز، دەستیان بە خۆنیشان کردۆتەوە.
هێزە ئەمنیەتیەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و ماشینی ئاو پژێن، ڕوبەڕوی خۆنیشاندەران بونەوە، هەروەها پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و پۆلیس و خۆنیشاندەران ڕوویدا.
سەرچاوە هەواڵدەریەکان و سەلیبی سوری لوبنانی و بەرگری مەدەنی، باسیان لە برینداربوونی لانی کەم 46 کەس کردووە کە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان و نەخۆشخانەکان.
هەروەها دەمامکدارەکانی حزب اللە کە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە پشتیوانی و پرچەک دەکرێن، لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا هێرشیان کردۆتە سەر خۆنیشاندەران.
جێی ئاماژەیە کە لەو ناڕەزایەتیانەدا دایکانی لوبنانی بۆ مەحکومکردنی دەستەبەندی و بە بەدەستەوە گرتنی گوڵ و هەڵکردنی شەمع بۆ هاودەردی کردن لەگەڵ قوربانیانی ڕاپەرینەکانی ئەم دواییەی عێراق، ناڕەزایەتیەکی بەرینیارن وەڕێ خست.
ئەو دایکانە بە بەدەستەوە گرتنی گوڵی سپی، دروشمیان لەدژی دەستەبەندی دەوتەوەو داوای یەکگرتوی نەتەوەییان دەکرد.
هەروەها ئافرەتێک بۆتە نمادی ناڕەزایەتیەکانی لوبنان، ئەو ئافرەتە کە ناوی فەیروز حەسەن تەمەن 27 ساڵ، لەماوەی ئەو ناڕەزایەتیانەدا بە بەردەوامی لەناو خۆنیشاندەراندا بووە و پەرچەمی لوبنانی بەدەستەوە گرتووە.
ناوبراو نازناوی خاتوونی ئاڵای وەرگرتووە و وتویەتی کە هیچکاتێک بەبێ ئەو پەرچەمە بەژداری خۆنیشاندانەکانی نەکردووەو دەڵێ ئامانجی من لەو کارە ئەوەیە کە ئەو پەرچەمە وەک وەبیرهێنەرەوەیەک بەکار بێنم و بڵێم کە ئەوە ئەو شتەیە کە ئێمە بۆی دەجەنگین.
.