یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی هاوغەمی کاک بابەشێخ بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی مەریوان

پەیامی هاوغەمی کاک بابەشێخ بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی مەریوان

بەبۆنەی کەسیرە بوون و ڕەق بوونەوەی فەرهاد خوسرەوی تەمەن 14 ساڵ و ئازاد خوسرەوی برای تەمەن 17 ساڵ و دیارنەمانی 10 کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ناوچەی مەریوان، لە گەردەنەی

بەبۆنەی کەسیرە بوون و ڕەق بوونەوەی فەرهاد خوسرەوی تەمەن 14 ساڵ و ئازاد خوسرەوی برای تەمەن 17 ساڵ و دیارنەمانی 10 کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ناوچەی مەریوان، لە گەردەنەی تەتە، بەڕێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی هاوغەمی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەیە.
پەیامی هاوغەمی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی مەریوان
بە بۆنەی کەسیرە بوون و ڕەق بوونەوەی فەرهاد خوسرەوی 14 ساڵان لە ناو بەفرو کڕێوەدا و بێ‌ سەرو شوێن بوون و دیار نەمانی 10 کۆڵبەری دیکە لە گەردەنەی (تەتە) کە بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان روویان لە کاری سەخت و پر مەترسی کۆڵبەریی کردبوو، هاوغەمی و سەرەخۆشی بە خانەوادەکانیان و خەڵکی مەریوان و خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنم.
بەداخەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا زیاتر لە 11 کۆڵبەر لە ناوچەی سەردەشت، پیرانشار، بانە و مەریوان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید کراون و هەروەها بە بەردەوامی کۆڵبەران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەکەونە بەر دەسترێژی تفەنگ و یا بە هۆی سەرماو کاری قورسی کۆڵبەری گیانیان دەکەوێتە بەرمەترسی.
بێگومان بەرپرسی ئەو هەلومەرجە نالەبارەو ئەو ژیانە قورس و سەختەی کە خەڵکی کوردستان بە تایبەت و خەڵکی ئێران بە تێکڕا تووشی هاتوون، دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی لێ‌ بەرپرسن و تا ئەو رژیمە لە ئێراندا دەسەڵاتدار بێ‌ هیچ ئاسۆێکی روون بۆ جەماوەری ستەملێکراو و ماف پێشێلکراو بوونی نابێ‌.
لەگەڵ دەربڕینی غەم و پەژارەی دووبارەم بۆ کەس و کاری کۆڵبەران لە مەریوان و خەڵکی کوردستان بە تێکڕا.
بابەشێخ حوسەینی
29ی سەرماوەزی 1398 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 11 مانگ و 2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی هاوغەمی کاک بابەشێخ بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی مەریوان

پەیامی هاوغەمی کاک بابەشێخ بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی مەریوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران