خەباتمێدیا: پۆلێک لە ئافرەتانی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەوین بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری 98 و لە دژی سەرکوتی خۆپیشاندەران، و هەروەها بۆ هاوغەمی دە
پۆلێک لە ئافرەتانی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەوین بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری 98 و لە دژی سەرکوتی خۆپیشاندەران، و هەروەها بۆ هاوغەمی دەربڕین لەگەڵ خانەوادەی تازیەبارەکان و ئەو خانەوادانەی کە بەهۆی هەژاریەوە ناتوانن جەژنی شەوی یەڵدا بگرن، لەزیندانی ئەوین دا دەستیان دایە مانگرتن.
بەپێی هەواڵی کانونی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ئێران، چەند ئافرەتی زیندانی لە زیندانی ئەوین لە سەعات 9ی بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 30ی سەرماوەز، مانگرتنی خۆیان لە دەفتەری بەندی زیندانی ئافرەتانی سیاسی ئەویندا دەست پێکردووە.
ناوی ئەو ئافرەتە زیندانیانەی کە مانیان گرتووە پێک هاتووە لە: یاسەمین ئاریایی، سەبا کورد ئەفشاری، ئاتینا دائێمی، مونیرە عەرەب شاهی و نێرگس محەممەدی.