بەردەوامى رەوتى خوشکوشتنەکان لە کوردستان
30 هەزار کەس بەهۆی مادەهۆشبەرەکانەوە لەئێران گیانیان داوە
نزیک بە ٧ میلیۆن پیشەی نافەرمی لە ئێراندا بوونی هەیە
فێستیڤاڵی بانسنووریی چاپەمەنی لە ئیلام
گەشەی ئابووریی ساڵی ٩٤ سفر بووە
ڤیدیۆی سهربازه بهدیلگیراوهکانی ئێران له سوریا بڵاوکرایهوه
بەردەوامى رەوتى خوشکوشتنەکان لە کوردستان
رۆژى سێ شەممە 21ى بانەمەرى 1394 ژنێکى لاو بە ناوى ( گ. ئەلف) تەمەنى 24 ساڵ و خاوەنى 2 منداڵ ، لە دێى خانەگێى مەهاباد خوى لە سێدارە دا و کۆتایی بە ژیانى هێنا. پاش چەند خولىکێک دواى رووداوەکە بتەرمەکەى نیردرایە پزیشکى یاسایی نەخۆشخانەى خەمەینى لەشارى مەهاباد. رۆژى یەکشەممەش 19ی گوڵان لاوێکی کرێکار لەشاری سنە بەهۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بێهزاد عەلیپور کە کرێکاری نانەوایی بووە لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی تاڵەقانی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.بە پێی زانیارییەکان بێهزاد تەمەنی 30 ساڵ بووەو خاوەنی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانەو بەهۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ، چوارەمین خۆکوژی لە شاری سەقز لە یەک مانگی ڕابردوودا ڕووی دا.خۆکوژەکە کە پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵانە بە ناوی "ڕەئووف" و دانیشتووی گەڕەکی "کانیگەرمکاو"ە لە سەقز، خۆی هەڵواسیوە و گیانی داوە. ئەمە چوارەمین خۆکوژییە کە لە یەک مانگی ڕابردوودا لە سەقز ڕوودەدات. کارناسان بێکارى، نەبوونى ژێر بیناى ئابوورى و فشارى دەروونى بە گەورەترین هۆکارەکانى خوکوشتن لە کوردستان دەزانن.
30 هەزار کەس بەهۆی مادەهۆشبەرەکانەوە لەئێران گیانیان داوە
لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار کەس بە هۆی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان لە ئێران گیانیان داوە.یەکێک لە بەرپرسانی ناوەندی بەناو بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان ئاشکرایدەکات قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەکان لە ترانزیتی جۆرەکانی ئەو مادەیە لەرێگەی ئێران 3 ملیار دۆلار قازانج دەکەن.بەوتەی ناوبراو ئەمساڵ تا ئێستا دەست بەسەر 70 تۆن مادەی هۆشبەر گیراوەو ساڵی رابردوو 618 تۆن جۆرەکانی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە 2 تۆنی شیشە بووە.پێشتر بەڕێوەبەری هەمان ناوەند رایگەیاندبوو کە زیاتر لە 3 ملیۆنو 700 هەزار کەس لە ئێران توشبووی مادە هۆشبەرەکانن، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان نیشانی دەدات ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە خەڵک توشی ئەو مادەیەن.
نزیک بە ٧ میلیۆن پیشەی نافەرمی لە ئێراندا بوونی هەیە
عەلی ڕەبیعی وەزیری کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی رژیمى ئاخوندى ڕایگەیاندووە لە بەرانبەر هەر ٢ پیشەی فەرمیدا، پیشەیەکی نافەرمی لە ئێراندا بوونی هەیە.هەواڵدەریی مێهر لە زاری ڕەبیعییەوە بڵاوی کردەوەØ› لە کۆی ٢٢ میلیۆن پیشە لە ئێران، نزیک بە ٧ میلیۆن پیشەی نافەرمی لەوانە دەسگێڕی بوونی هەیە کە یەکێکە لە ئاسەوارەکانی داتەپینی ئابووری لە ئێراندا.ناوبراو دەڵێ: هەرچەندە هەژاری لە وڵاتدا زیاد بکات، داهاتەکان کەم دەکات و هەر بەو ڕێژەیەش پیشە درۆیین و نافەرمییەکان پەرە دەستێنن، هەربۆیە دەبینین کە ڕێژەی هەژاری لە شارەکانی ئێران ٥ قات زیادی کردووە.ئەم قسانەی ڕەبیعی لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕۆژانە لە شارەکانی کوردستان و پارێزگا هەژارەکانی ئێران کە دەرەتانی کار کردن تێیاندا بوونی نییە و خەڵک ناچارن ڕوو لە پیشەگەلی درۆیین بکەن، بەرپرسانی حکوومەتی بە بیانووی جۆراوجۆر بەرەنگاریان دەبنەوە و ڕێگە لە کاسبی کردنەکەیان دەگرن.
فێستیڤاڵی بانسنووریی چاپەمەنی لە ئیلام
فێستیڤاڵێکی بانسنووریی تایبەت بە چاپەمەنی لە شاری ئیلام بە بەشداریی میوانانی بیانی و نێوخۆیی لەو شارە بەڕێوە دەچێت.لە سەروبەندی ڕۆژی ئازادیی چاپەمەنیدالە کاتێکدا کە لە ئێراندا ئازادیی رادەربڕێن و چاپەمەنی بوونی نیە، لە ڕۆژانی ٢٧ هەتا ٢٩ی بانەمەڕ، فێستیڤاڵێکی تایبەت بە چاپەمەنی بە سەرپەرشتیاریی پارێزگاری ئیلام، لە زانکۆی ئیلام، بە بەشداریی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام و خووزستان لە ئێرانەوە و هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دیالە، میسان و بەسرە لە عێراقەوە بەڕیوە دەچێت.بەڕیوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە حاڵێکدایە کە نووسەرانی وڵاتی ئێران بەدەست سانسۆڕی بەردەوامی کتێب لەو وڵاتەدا دەناڵێنن و ڕێز گرتن لە ئازادیی چاپەمەنی خەونیکی زڕاوی نووسەرانی ئەو وڵاتەیە.هەر لە پەیوەندییەدا، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێز نەگرتن لە ئازادیی چاپەمەنی لەو وڵاتەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرچاو لە کتێبەکانی ١٩هەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە تاران کۆ کرایەوە و پێنج غورفەی فرۆشی کتێبیش هەر لە نێو پێشانگاکەدا پڵۆمپ کران و ئەو کردارە نەشیاوە، لە پاش ٣ دەوەرە لە بێژنگ و فیلتێر دانی کتێبەکان پێش لە کرانەوەی پیشانگا ئەنجام درابوو.بەم ڕوانینەوە داخۆ چ کتێبگەلێک درگای ئەم فێستیڤاڵە بانسنوورییەیان بەڕوودا دەکرێتەوە؟!جێگای ئاماژەیە کە دەسەڵاتدارانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم، زۆرجار لە ژێر ناوی ڕۆژنامەنووسی و کاری فەرهەنگیدا مۆرە و تیمە ئەمنیەتییەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی سنوورەکان و بەتایبەت کوردستانی عێراق کردوە و لەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ ڕێکخستنەوەی تیمە ئەمنیەتییەکانیان لە وڵاتانی دەوروبەر و بەتایبەت عێراق و کوردستانی عێراق کەڵکیان وەرگرتووە.
گەشەی ئابووریی ساڵی ٩٤ سفر بووە
سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران ڕایگەیاندØ› ڕێژەی گەشەی ئابووریی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، سفر بووە.لە حاڵێکدا کە ناوەند و بەرپرسانی پێوەندیدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ مانگ لە ساڵی نوێ ئامادە نەبوون ڕێژەی گەشەی ئابوریی ساڵی ٩٤ بدرکێنن، سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران بە ڕۆژنامەی "جەوان"ی گوتووەØ› گەشەی ئابووریی ساڵی ٩٤ سفر بووە.حەسەن ڕووحانی نرخی گەشەی لە ساڵی ٩٣دا ٣% ڕاگەیاند و پێشبینی کردبوو ساڵی ٩٤ ئەم نرخە بگاتە٥%Ø› بەم پێیەش وەک کارناسان دەڵێن بە لەبەرچاوگرتنی پێوەرەکانی ئابووریی و هەروەها دۆخی فەزای کار، نرخی گەشەی ئابووری لە ساڵی ٩٤دا، تەنانەت لە ژێر سفرەوە بووە.بە باوەڕی ئەم کەسانە، هیچ لۆژیکێک ئەوە قبوڵ ناکات کە لەحاڵێکدا نرخی گەشە لە ساڵێ ٩٢دا -٤.٥% بووە، لە ناکاو ئەم نرخە بۆ ساڵێک دواتر ٧% زیاد بکات و بگاتە ٣%، کەواتە ئەمە درۆیەکی زەقە کە ئاراستەی خەڵک کراوە.ئەبولقاسم حەکیمیپوور دەڵێ: سیاسەتە دژە داتەپینەکانی دەوڵەت نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت، سیستمی بانکی وڵات بە وەرگرتنی قازانجی زۆر سەرقاڵی کاری بونگادارییە و هەتا ئێستاش وەک وەزیری ئابوریی دەڵێ، ئێمە بە شێوەی هەڕەمەکی باجمان وەرگرتووە.
ڤیدیۆی سهربازه بهدیلگیراوهکانی ئێران له سوریا بڵاوکرایهوه
ئۆپۆزسیۆنی سوریا گرتهی ڤیدیۆیی ئهو سهربازه ئێرانیانهی بڵاوکردهوه که له حهلهب دهستگیری کردبوون.بهپێی ههوڵێکی ماڵپهری سکای نیوز عهرهبیه، گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بهناوی (حزبی ئیسلامی تورکستانی) گرتهی ڤیدیۆیی ئهو سهربازه دیلانهی ئێرانیان بڵاوکردهوه که له شهڕوپێکدادانهکانی ئهم دواییهی ناوچهی (خان تۆمان) بهدیل گیرابوون.له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگهیاند شهش سهربازی ئێرانیان له نزیک حهلهب بهدیل گرتووه.لهدوای دهستپێکردنی شهڕوپێکدادانهکانی سوریاوه، ئێران وهک یهکهم وڵات بهشێوهی راستهوخۆ له رووی سهربازییهوه یارمهتی حکومهتی سوریا دهدات له دژی ئۆپۆزسیۆنی ئهو وڵاته و تائێستا چهندین سهرباز و بهرپرسی باڵای سوپای ئێران لهو وڵاته کوژراون.