رۆژی شەممە 30ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کومیتەی نۆروێژی کومیتەی حدکا، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە رێورەسمی 26ی سەرم
رۆژی شەممە 30ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کومیتەی نۆروێژی کومیتەی حدکا، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە رێورەسمی 26ی سەرماوەز کە لە کومونی رۆدە بەرێوەچوو.
هەیئەتی کومیتەی نۆروێژ کە پێکهاتبوون لە بەرێزان کەژاڵ کاکەیی، ئارەزوو بەهرامی و سومەیە کەریمی بەو بۆنەوە چەپکەگوڵ و بروسکەی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمی 26ی سەرماوەز و ئەندام و بەرپرسانی حدکا کرد.