یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی
ده‌بیرخانه‌ی سازمانی خه‌بات

هاونیشتمانیانی بەڕێزی مەسیحی لە کوردستان!



مەسیحیەکانی ئێران و جیهان!



بە بۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نۆێ‌ 2020 زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێشکەش بە مەسیحیەکانی کوردستان، ئێران و جیهان دەکەم. لە کاتێکدا یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح بەرز ڕادەگرین و هەروەها ساڵی نۆێی زایینی جێژن دەگرین،کە بەداخەوە خەڵکی ئێران بە تێکڕاو هاونیشتمانیانی مەسیحی لە ئێران و کوردستان لە گەڵ دڕندانەترین سەرکوت و چەوسانەوەی دەسەلاتداریی دیکتاتۆری ئاخوندی بەرەوروون. بە پێ‌ زانیاریە سەرەتاییەکان زیاتر لە 1000 هاونیشتمانی کوردو ئێرانی لە ئاکامی هێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوتگەریەکان لە ناڕەزایەتیەکانی کۆتایی مانگی سەرماوەزی 1398کۆچی خۆری شەهید کراون و ژمارەێکی بەرچاو کەوتونە زیندان و شکەنجە دەکرێن. ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران کە هیچ پێگەێکی لە ناو کۆمەڵانی خەڵکدا نەماوە، تەنیا لە رێگە سەرکوت و قەتڵی عام و زیندانی کردنی خەڵکی شۆڕشگێر،توانیویە بەردەوام بێ‌ لە حوکمی ناڕەوای،بەلام سەرەرای ئەو گشتە ستەم و چەوسانەوەو هەڕەشەو بێدادی و بیعەداڵەتیە، هیچ شکی تێدانیە کە دەسەلاتی ئاخوندان بە شۆرشی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ناو دەچێ‌ و کاخی ستەم و بێدادی ئەو حکومەتە مەزهەبی و دواکەوتوە دەڕوخی و ئاخوندانی دژی مرۆف و دژبە هەموو ئایین و مەزهەب و دژبە دیموکراسی و دژبە مرۆفایەتی لە ناودەچن. ئاشکرایە هاونیشتمانانی مەسیحی لە کوردستان و ئێران بە شێوەێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە لایەن دەسەڵاتداری ئاخوندەکان دەچەوسێنەوەو مافە ئایینی و تاکە کەسیەکانیان بە توندترین شێوە پێ‌ شێل دەکرێ‌. ئەو رژیمە ملهورە سەرچاوەی مەینەتی و ئازارەکانی تێکرای خەڵکی ئێرانەو بە روخان و لە ناوچوونی، بەشی سەرەکی ئازارو مەینەتیەکانی تێکرای نەتەوەو ئایین و مەزهەب و باوەڕەکان لە ئێراندا کۆتاییان پێ‌ دێ‌. با یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و نۆێ‌ بوونەوەی ساڵی نۆێ‌ زایینی بکەینە هەوێنی تێکۆشان و خەباتی یەکگرتوانە بۆ لە ناوچوون و ڕوخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ئێراندا. لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بە بۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نۆی 2020 زایینی



بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



24 دیسامبری 2019


4 ساڵ و 10 مانگ و 29 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی

په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زاینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران