رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26/12/2019 شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشان سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانیان کرد . شاندی حیزبی زەحمەتکیشان
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26/12/2019 شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشان سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانیان کرد . شاندی حیزبی زەحمەتکیشان بە سەرپەرستی بەرێز کاک بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان بە یاوەری شاندێکی ئەنجوومەنی گشتی سەردانی بنکەی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەباتیان کرد و لە لایەن شاندێک بە سەرپەرستی بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری گرینگی جێگەی بایەخی هەر دوولا ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. دۆخی کورد بە گشتی و هەر کام لە پارچەکانی کوردستان و بابەتی یەکریزی و هەوڵدان لەو پێناوەدا بە تایبەتی لەنێوان شاندی دوو لایەن قسەوباسی لەسەر کرا.
لەکۆتایی دیدارەکە هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی دوو لایەن پێداگرییان کردەوە.