نێرگس محەممەدی،چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی کورد، دەڵێت کە هێرشی فیزیکی کراوەتە سەری.
نێرگس محەممەدی،چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی کورد، دەڵێت کە هێرشی فیزیکی کراوەتە سەری.
نێرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەویندا، بە نوسینی نامەیەک باسی لەوە کردووە کە غوڵامڕەزا زیائی،بەرپرسی زیندانی ئەوین لەکاتی گواستنەوەی دا بۆ زیندانی زەنجان هێرشی فیزیکی کردۆتە سەری و جنێو و قسەی خراپی پێ کوتووە.
نێرگس محەممەدی بە 16ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و لە زیندانی ئەوین دەورەی مەحکوومیەتەکەی تێ دەپەڕێنێت.
نازبراو هەروەها لە نامەکەیدا دەڵێت کە نیزامی ڕژیمی ئاخوندی لە هیچ هەڵسووکەوتێکی توندوتیژی و سووکایەتی پێکردن بە بەندکراوانی درێژ ماوە هەتا چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و تەنانەت بچڕانی پەیوەندی تەلەفۆنی و نەبیستنی دەنگی منداڵەکانیان و لێدان و تەنانەت سووکایەتی پێکردن و بێ حورمەتی کۆتایی ناکەن، ناوبراو لە کۆتایی نامەکەیدا سوێندی خواردووە کە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە بۆی دروست بووە هەتا ئەوڕۆژەی دەمرێ،لە کوتنی حەق و لە هاوار بۆسەر زاڵمان و پشتیوانی لە عەداڵەت خوازان، ئازادی خوازان و هەتا هاتنە دی ئامانجەکان و دروست بوونی سوڵح دەست لەو کارەی هەڵناگرێ.
نێرگس محەممەدی لە ساڵی 91 بە تۆمەتی ڕیکلام دژ بە نیزامی ئاخوندی بە 6ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و لە زیندانی زەنجان بەند کرابوو.