بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێران لە سنورەکانی سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێران لە سنورەکانی سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی لە سنووری کانی سێوی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی ئەو دەستـرێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”محەممەد ڕەشید زادە“ خەڵکی گوندی قەلەڕەش، کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”خدر بێنەوا“ خەڵکی گوندی دەرماناوێ بە سەختی بریندار بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەشیدزادە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە محەممەد بە تازەیی ئیزدواجی کردووە.
محەممەد بەهۆی بەرکەوتنی دوو گوللە گیانی داوە.
هەروەها، چەندین سەر ئەسبی کاسبکاران کوژراون و شت و مەکی کۆڵبەرەکانیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.