هاوکات لەگەڵ قسەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کارو باری ئێران لەپێوەند بە فشاری زیاتر بۆسەر رژیم لەساڵی 2020، کاناڵی سی ئێن بی سی، لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی
هاوکات لەگەڵ قسەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کارو باری ئێران لەپێوەند بە فشاری زیاتر بۆسەر رژیم لەساڵی 2020، کاناڵی سی ئێن بی سی، لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: گەمارۆکان بۆسەر رژیم زیاتر دەبن.
ئەو هەواڵدەریە لەزاری کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هەواڵنێران باسی لێوە کردووە وتویەتی کە گەمارۆی زیاتر لە ڕێدایە و کێشەی ئابووری ئێران و ڕوو بەڕوو بوونەوەکان لە ساڵی 2020زیاتر دەبێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەواڵە،لە ڕۆژی نۆی سەرماوەز دا برایان هۆک،نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەلحوڕە دا کوتبووی کە ڕژیمی ئێران لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ئابووری مێژوویی خۆی ڕوو بەڕوو بۆتەوە و ئەم قەیرانە لە ساڵی 2020 گەورەتر دەبێتەوە.
دەوڵەتی تڕامپ تەئکیدی کردۆتەوە کە ئامانجی ئەم گەمارۆیانە گەڕاندنەوەی ئێرانە بۆ سەر مێزی وتووێژ بۆ بەدەست هێنانی ڕێکەوتنێکی گشتی کە پێش بە بەرنامە ئەتۆمی و نیزامی،بەرەو پێش بردنی مووشەکی بالستیک وهەڵسووکەوتە خراپەکانی ڕژیم لە ناوچەکەدا بگرێت.
ڕێبەری رژیمیش بریاری وتووێژی نوێ و ڕاستەوخۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا ڕەد کردۆتەوە.
ڕژیمی ئاخوندی ئەو تۆمەتە ڕەد دەکاتەوە کە دەستی هەبوبێت لە کارو باری وەڵاتان و هەڵسوو کەوتی خراپی هەبووبێت و دەڵێت کە نایهەوێت دەست لە بەرنامە مووشەکیەکەی کە بە مەسەلەیەکی بەرگری وەسفی کردووە هەڵبگرێت.
مایک پەمپێئۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،لە لایەکی دیکەوە ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە هێرشێکی هێزەکانی سەر بە ڕژیم لە عێڕاق بۆ سەر هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە توندترین شێوە ڕوو بە ڕوویان دەبنەوە