پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵبژاردن لەسیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

هەڵبژاردن لەسیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

شیلان محەممەدی

شیلان محەممەدی
ڕۆژی دوی ڕەشەمە دیاری کراوە بۆ شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی رژیمی ئاخوندی ئێران و مەجلیسی خیبرەگان، بێگومان هەڵبژاردن و دەنگدان و پرۆسەی هەڵبژاردن بەگشتی یەکێک لە بنەما و پایەکانی دیموکراسیە لە وڵاتانی خاوەن پێوەرەکانی دیموکراسیدا، هاووڵاتیان دەتوانن سیستەمی سیاسی وڵات یان هەر پرسێکی گرینگ و چارەنووسساز دەنگدانی لەسەر بکرێ و ئازادانە بەشداری بکەن و بە ئازادانە دەنگ بدەن و بە دەنگی خۆیان ئاڵوگۆر دروست بکەن یان پرسەکان یەکلایی بکەنەوە. بەڵام لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە، بە بوونی سیستەمێکی دیکتاتۆری و بە دوور لە پێوەرەکانی دیموکراسی، کە هەموو ئازادییە تاک و گشتیەکانی تێدا پێشێل دەکرێ‌، بێگۆمان پرسی هەڵبژاردن، تەنیا گاڵتە کردن بە شعووری هاوڵاتیانە و نە دەنگەکە کاری پێدەکرێت و نە خاوەنی دەنگ، واتە تاک و کۆی کۆمەڵگە ناتوانێ ماف و ویستەکانی بەدەست بێنێ‌.
وە خۆ پاڵاوتنیش تەنیا گەمەیەکە لەلایەن ئاخوندەکانەوە ڕێک دەخرێ بۆ ڕەواییدان بە شانۆ و ئەو کایە سیاسیەی کە هەر چوار ساڵ جارێک وەڕێی دەخەن بۆ خۆڵکردنە چاوی ڕای گشتی جیهانی و نێونەتەوەیی، چونکە هیچ خۆ بەربژێرکردنێک لەو سیستمەدا بەپێی پێوەرەکانی دیموکراسی نیە و ئەوانەشی کە بەناو بەربژێرن مۆرە و دەست و پێوەندەکانی خۆیانن و کەسانی غەیرە خۆیشیان ئەگەر هەڵیش بژێردرێن ئەوا هیچ دەسەڵات و مافێکی یاساییان نیە و دەبێ لەسافی بدرێن. بەو پێناسە کورتە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی بەناو شۆرای ئیسلامی و خیبرەگان تەنیا شانۆ و سیناریۆیەکی قێزەونی دەسەڵاتە کە هەموو چوار ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە. لەگەڵ ئەو راستیەش بە پێی سیستەمی ویلایەتی فەقیه کە بێگومان بنەماکانی هەلبژاردنێکی ئازاد نیە لە هەمانکاتدا ئەو بەناو مەجلیسە ناتوانێ هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی بە قازانجی خەڵک هەبێ و هەموو دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی وەلی فەقیه کورت دەبێتەوە.
لەلایەکی تریشەوە دەکرێ بڵێین کە بە بوونی نیزامی ئاخوندی ئێران و یاسای بنەڕەتی ئێستا، ناکرێ چاوەروانی هیچ ئاڵوگۆرێک بین بەلایەنی باش و بەقازانجی خەڵک. لەنیزامی ئاخوندی هەموو دەزگا سەرەکیەکانی حکوومەت هاوتەریبی بەرژەوەندیی و فەرمانەکانی وەلی فەقیه، دەرۆنە پێش . کەوایە دەنگ دان، بەڵێ وتنەوەیە بە سیستم و دەسەڵاتێک کە تا سەر ئێسقان خوێنڕێژ و دیکتاتۆرە، دەسەڵاتێک کە دژی هەر جۆرە ئازادی و ئازاد ژیانێکە، بەشداری کردن لە شانۆی هەڵبژاردن بەڵێ وتنەوەیە بە دەسەڵاتێکی دژە گەلی و ماوە بەسەر چوو، بەڵێ وتنە بە دەسەڵاتێک کە رۆژانە رۆڵەکانی ووڵات لەگەڵ ئێعدام و مەرگ و شکەنجە .... روبەروو دەکاتەوە.
بەشداری لە دەنگدان لەوەها سیستم و دەسەڵاتێک دا نەک هیچ گۆڕانکاریەک ناخوڵقێنێ و بەرەو باشتری نابا، بەڵکو بە پێی وتەی خودی وەلی فەقیە، بوژاندنەوە و هەناسە و رۆحدانەوەیە بەو دەسەڵاتە خوێناویە.
بۆیە بایکۆت کردن و دەنگ نەدان باشترین بژاردەیە بۆ هەر تاکێکی ئازادی ویستی خەڵکی ئێران و تەواوی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، لەنیزامێکی لەوچەشنە دەنگنەدان بەکارهێنانی درووستی ئەو مافەیەو پاراستنی کەرامەت و شعووری مرۆڤە لە بێرێزی و بەکەم گرتن و بە کەم زانین.


4 ساڵ و 10 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵبژاردن لەسیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

هەڵبژاردن لەسیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران