قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران
قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران
بەرەبەیانی رۆژی هەینی ڕێکەوتی 13ی بەفرانباری 1398، بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا و لەڕێگەی هێرشی ئاسمانی هەریەک لە قاسم سلێمانی بەرپرسی سپای قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری بەرپرسی یەکەمی حەشدی شەعبی، کوژراون.
جێی باسە کە ئەو هێرشە لەلایەن ئامریکا و ئیسرائیلەوە ڕێک خراوە، و بە سێ مووشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان کردووەتە ئامانج.
هەروەها لەو هێرشەدا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی لەگەڵ دوو میوان کوژراون.
بەپێی زانیارییەکانی حەشدی شەعبی هێرشەکە لە نزیک کارگۆی فڕۆکەخانەکە ئەنجام دراوە، و دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی تەقینەوەکە سووتاون.