عەکسی جەنازەی قاسم سلێمانی هۆشداری بۆ سپاو بەسیج.
عەکسی جەنازەی قاسم سلێمانی هۆشداری بۆ سپاو بەسیج.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی عەکسێک لە جەنازەی قاسم سلێمانی ڕوو بە ئاخوندان، نووسی، چارەنوسی سلێمانی چاوەڕێی ئێوەشە.
وەزارەتی بەرگری هەروەها لە ڕاگەیەندراوێک دا لەسەر کوشتنی قاسم سلێمانی وتی کە ناوبراو ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ هێرش کردنە سەر دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان و باقی ئەو هێزانەی کە لە عێڕاق و هەموو ناوچەکە خەریکی ئەرکی خۆیان بوون.
پێنتاگۆن ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە کە قاسم سلێمانی و هێزی قودس کە لە ژێرفەرمانی ئەو دا بوون بەرپرسی کوشتنی سەدان ئەمریکایی و بریندار کردنی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بوون.
هەرلەم ڕاگەیەندراوەدا قاسم سلێمانی بە بەرنامە داڕێژەری هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناسراوە.
لە یەکەمین کاردانەوەکان دا بە کوشتنی قاسم سلێمانی، موحسین ڕەزایی لە فەرماندە باڵاکانی پێشووی سپای پاسداران لە تویتێک دا نووسیویەتیØ› قام سلێمانی چووە ڕێزی برا شەهیدەکانیەوە بەڵام تۆڵەی ئەم ڕووداوە لە ئەمریکا دەکەینەوەØ› هێندێک لە بەکار هێنەرانی کاناڵە کۆمەڵایەتیەکان داوایان لە سپای پاسداران و بەسیج کردووە و نووسیویانە هەتا درەنگ نەبووە چەکەکانتان دابنێن و دوای ژیانی خۆتان بکەون، دەنا چارەنووسی قاسم سلێمانی چاوەڕێتانە.