هه‌روه‌ک ئاگادارن بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨، لەڕێگەی هێرشی فڕۆکەوە، پاسداری تیرۆریست قاسم سلێمانی بەرپرسی سپای قودسی تروریستی ڕژیمی ..
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران!
هاونیشتمانیانی ستەملێکراوی کوردستان!
که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
زیندانیانی سیاسی!
هه‌روه‌ک ئاگادارن بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨، لەڕێگەی هێرشی فڕۆکەوە، پاسداری تیرۆریست قاسم سلێمانی بەرپرسی سپای قودسی تروریستی ڕژیمی ئاخوندی و هەروەها ئەبو مەهدی موهەندیس، و ژمارەیەک تروریستی دیکە به سزای کردوه نائینسانی و تیرۆریستیەکانیان گه‌یشتن. تیرۆریست قاسمی سلێمانی هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری ڕژیمی ئاخوندیه‌وه ڕه‌وانه‌ی کوردستانی ئێران کرا و سه‌ره‌تای جینایه‌ت و تاوانه‌کانی به کوشتن و په‌لاماردانی خه‌ڵکی بێ تاوانی کوردستانی ئێران ده‌ست پێ‌کرد و پاشانیش له باقی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، تاوان و جینایه‌تی نائینسانی، دژبە خه‌ڵکی ئێران و تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی ئه‌نجام دا.
ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته به‌پرسیاره له خوێنی هه‌زران خه‌ڵکی بێ‌تاوان له‌وەڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش عێراق و سوریه و لوبنان و یەمەن وه‌ک بەرپرسی یه‌که‌می ڕژیم لە دەرەوە و پشتیوان و هاوکاری گروپه تیرۆریسته توندڕه‌وه‌کان ده‌ناسرا. پاسدار قاسم سلێمانی ڕۆڵی سەرەکی هه‌بوو له ناسه‌قامگیری لە وەڵاتانی دیکەو کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان له پێناو سه‌رخستنی پلانه دوژمنکاریه‌کانی ڕژیم له ناوچه‌که‌دا. هه‌ربۆیه هه‌واڵی کوشتنی ناوبراو بووە جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی و خه‌ڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان، ئێران، عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان و زۆربەی ووڵاتانی جیهان بە گشتی.
بێگومان به نه‌مانی پاسدار قاسمی سلێمانی هێماو شکۆی تیرۆریستان و پلانه گڵاوه‌کانی سه‌رانی ڕژیمی ئاخوندی زه‌ربه‌یه‌کی گورچوبڕی به‌رکه‌وت و وەک بینیمان سەرانی رژیم لە ئێران تووشی شۆک و شڵەژان بوون. لە کاتێکدا قاسمی سلێمانی و هاورێ تیرۆریستەکانی لە بەغداد بە سزای کردەوەکانیان گەیشتن کە لە یادکردنەوەی شەهیدانی راپەرینی مانگی خەزەڵوەری شارەکانی ئێران و کوردستاندا بووین و خەڵکی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران ماتەمباری ئەم شەهیدانە بوون کە ئەو شەهیدانەش لەلایەن قاسم سلێمانی و پاسداران و پارێزەرانی دیکەی رژیمی ویلایەتی فەقیهەوە خوێنیان بە ناحەق رژا.
به‌دڵنیایه‌وه خه‌ڵکی کوردستان و ئێران له داهاتووی نزیک دا شاهیدی له‌ناوچوون و ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی ده‌بن، چونکه ئه‌م ڕژیمه سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌که‌و جیهانە و چی دیکە لێی قەبوڵ ناکرێ و وەک دەبینین سیاسەتی وەدەرنانی لە وەڵاتان جیددی تر بووە.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی بە سزاگەیاندنی پاسداری تیرۆریست قاسم سلێمانی، پیرۆزبایی گه‌رم بە کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران بەتایبەت خانەوادەی شەهیدانی راپەڕینی جەماوەری مانگی خەزەڵوەر و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و قاره‌مانی سوریه، عێراق، لوبنان، یەمەن و ناوچەکە ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
بڕوخێ ڕژیمی ئاخوندی و سەرکەوتوبێ خەباتی خەڵکی ئێران گه‌لی قاره‌مانی کورد لە پێناو گەیشتن بە مافه‌ڕه‌واکان.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی ١٣ی بەفرانباری