سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت گەورەترین هێزی سەربازیمان هەیە لە جیهاندا و ئەگەر ئێران هێرشیان بکاتە سەر گورزێکیان لێدەوەشێنێ کە لە رابردوودا هاوشێوەی نەبوبێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت گەورەترین هێزی سەربازیمان هەیە لە جیهاندا و ئەگەر ئێران هێرشیان بکاتە سەر گورزێکیان لێدەوەشێنێ کە لە رابردوودا هاوشێوەی نەبوبێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە هەژماری خۆی لە توویتەر وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە و بەتووندی هەڕەشە لە ئێران دەکات کاردانەوەی نەبێت. ترامپ دەڵێت: "ئێران هێرشی کردە سەرمان و ئێمەش وەڵاممان دانەوە. ئەگەر ئەمجارە هێرش بکاتە سەرمان کە من ئامۆژگارییان دەکەم کاری وانەکەن، ئەوا گورزێکیان لێدەوەشێنین کە هاوشێوەی نەبێت".
ناوبراو هەروەها دەڵێت، رژیمی ئاخوندی زۆر نەزانانە باس لە هێرش کردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئامریکا دەکات، ئەوەش لەپێناو تۆڵە کردنەوە لەسەر کوشتنی قاسم سلێمانی،، دووبارە دەیڵێینەوە ئەگەر ئەمجارە رژیم پەنجە بۆ یەک هاوڵاتی ئامریکای یان بەرژەوەندیەکانمان بەرێ، ئەوە ئێمە 52 شوێن لە ئێران بەهێمای 52 بەندکراوی ئامریکایی کە ساڵانێکە گیراون، دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان.