یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زیانەکانی رژێمی ئێران لە سوریە

زیانەکانی رژێمی ئێران لە سوریە

فەرماندەیەکی سوپاس پاسداران راگەیاند کە لە چوار ساڵی رابردوودا 1200 کەس لە هێزەکانیان لە سوریە کوژراوە.
پاسدار عەین وڵا تەورێزی جێگری پێشووی فرماندەی سوپاس مازەندەران رایگەیاند کە لە چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 1200 کەس لە هێزەکانی سوپا لە وەڵاتی سوریە کوژراون.

 فەرماندەیەکی سوپاس پاسداران راگەیاند کە لە چوار ساڵی رابردوودا 1200 کەس لە هێزەکانیان لە سوریە کوژراوە.

پاسدار عەین وڵا تەورێزی جێگری پێشووی فرماندەی سوپاس مازەندەران رایگەیاند کە لە چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 1200 کەس لە هێزەکانی سوپا لە وەڵاتی سوریە کوژراون.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، عەین وڵا تەوریزی رۆژی دووشەممە 20ی بانەمەڕ، لە گردبوونەوەیەکی هێزەکانی بەسیج لە ئوستانی مازەندەران ئەو هەواڵەی راگەیاند، بەڵام ئاشکرای نەکرد کوژراوەکان خەڵکی کام وەڵاتانەن.

ئامارێکی دروست لە کوژرانی هێزەکانی رژێم لە سوریە لە پێنج ساڵی رابردوودا بڵاونەکراوەتەوە. 

پاکستانی و ئەفغانیەکانی دانیشتووی ئێران بەشێک لەو هێزانەن کە لەلایەن رژێمەوە لە چوارچێوەی دوو گوردان بەناوەکان (زەینەبیون) و (فاتمیون)رێکدەخرێن و بۆ شەر لە سوریە و پشتیوانی لە هێزەکانی بەشار ئەسەد، دەنێردرێنە ئەو وەڵاتە.

دەستەو تاقم و گروپ گەلێک لە شیعەکانی عێراق و لوبنان بەشێکی دیکە لەو هێزانەن کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە سازماندەیی دەکرێن و رەوانەی سوریە دەکرێن.

بەگشتی بەو هێزانەی کە لە ئێرانی، ئەفغانی ، پاکستانی، عێراقی و لوبنانی و هەندێ هێزی روسیە پێکدێن و لە ژێر چاودێری هێزی ترۆریستی سوپای قودسی رژێمدا لە شەری سوریەدا بەشدارن، بەرەی مقاومەت دەگوترێ.

عەین ولا تەوزرێزی بە تەئکید لە سەربوونی ئەو هێزە ترۆریستیانە لە سوریە، گوتی: ئەوان بۆ پارێزگاری لە مەرقەدی حەزرەتی زێنەب چوونەتە سوریە!.

لە نوێترین ڕاپۆرتی تایبەت بە کوژراوەکانی رژێم لە سوریە راگەیندرا کە بەلانی کەمەوە 13 ئەندامی سوپای پاسدارانی رژێم لە (خان تومان) لە پارێزگای حەلەب کوژراون و 21 کەسی دیکەیان لێ بریندار بووە وە تەرمی 12 لەو کوژراوانە کەوتۆتەدەست نەیارەکانی رژێمی ئەسەدەوە.

هەر لەو بارەوە لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەکان لە ناوخۆی رژێم هەواڵی کوژرانی 50 کەس لە پاسدارانیان لە ماوەی دوو رۆژدا، لە باشووری حەلەب بڵاوکردەوە.

ئەوەی روونە رژێم تا ئێستا سەبارەت بە کوژراوەکانی لە شەڕی سولایە ئامارێکی دەقیق و تەواو بڵاو ناکاتەوەو تەرمی کوژراوەکانیشیان لە بێ دەنگێدا دەنێژن.


8 ساڵ و 6 مانگ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیانەکانی رژێمی ئێران لە سوریە

زیانەکانی رژێمی ئێران لە سوریە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران