لەماوەی یەک ساڵی ڕابردووی زایینی دا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردووی زایینی دا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٩ی زایینیدا نزیکەی ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە و خۆراسان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی ٤٦ کەسیان ڕوون بۆتەوە و ناسنامەی ٦ کەسی تریان ناڕوونە.
ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠ ١٨ کە حوکمی سێدارەی ٧٠ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کرابوو ١٨ حاڵەت واتە ٢٦٠ª کەمی کردووە.
لە سێدارەدانی دوو مێرمنداڵ و ٤ ژن
لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٩ دا حوکمی سێدارەی دوو لاوی کورد کە لەتەمەنی مێرمنداڵی (ژێر ١٨ ساڵ) تووشی تاوان ببوون لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان و حوکمی سێدارەی ٤ ژن لە بەندیخانەکانی سنە ، ئورمیە (٢ حاڵەت) و مەهاباد جێبەجێ کراوە.
جیاکردنەوەی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست: ٤٧ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
ماددە سڕکەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٣٦.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٢١٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠ ٠ªی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٧.٥٠ª کۆی حاڵەتەکان
پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی و باکوور: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٠ªی کۆی حاڵەتەکان