یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئۆکراینیه‌که‌ به‌هۆی موشه‌کی ڕژیمه‌وه‌ بووه‌

که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئۆکراینیه‌که‌ به‌هۆی موشه‌کی ڕژیمه‌وه‌ بووه‌

سەرۆک وەزیری کانادا رۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار، لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری دا رایگەیاند کە فرۆکە ئۆکراینیەکە کە رۆژی چوارشەممە لە ئێران کەوتە خوارەوە،

سەرۆک وەزیری کانادا رۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار، لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری دا رایگەیاند کە فرۆکە ئۆکراینیەکە کە رۆژی چوارشەممە لە ئێران کەوتە خوارەوە، بەهۆی موشەکێک بوه‌‌‌ کە لە زەویەوە هاوێژراوە لەلایەن ئێرانەوە.
جاستین ترۆدۆ، سەرۆک وەزیری کانادا، هەروەها دەڵێت: زانیاریم لەسەر سەرچاوەی جیاواز هەیە، لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە و رێکخراوی زانیاری خۆمان، کە ئەو فرۆکەیە بەهۆی موشەکێکی رژیمەوە کەوتۆتە خوارەوە. ناوبراو هەروەها دەڵێت، لەوانەیە ئەو موشەکە بە هەڵە هاوێژرابێت، بەڵام زانیاریە نوێیەکان پێمان دەڵێن کە پێویستە لێکۆڵینەوەی تەواو و بەرینمان لەو چوارچێوەیەدا هەبێ‌.
ناوبراو هەروەها دەڵێت کە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکراین قسەی کردووە و دڵنیای پێداوە کە لەو پێوەندیەدا هاوکاری تەواوی دەکات.
ترۆدۆ دەڵێت کە دیپلۆماتکارێکیان لەڕێگەی تورکیادایە بەرەو تورکیە و کاربەدەستانی ئێرانی قەولی ئەوەیان داوە کە ویزا بدەن بەو دیپلۆماتکارە کە بچێتە تاران و بابەتەکان لە نزیکەوە چاودێری بکات.
ناوبراو لەپێوەند بەوەی کە سەرانی رژیم ئەو هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ ڕه‌‌‌د ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و هەوڵ ئەدەن کە هێندێک لە بەڵگەکان لەناو بەرن، ووتی تەئکیدی ئێمە لەسەر لێکۆڵینەوە ڕێگە پێدراوە وبە بونی هاوبەشە نێونەتەوەییەکانە و ئێرانیەکان نیشانیان داوە کە ئەوە دەرک دەکەن، کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن کە (سندوقی ڕه‌‌‌ش) لە ئێران لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت، بەڵام چاودێرانی ئۆکراینیش دەتوانن لەو لێکۆڵینەوانەدا بەشداربن.
لەلایەکی تریشەوە و پێش لە قسەکانی سەرۆک وەزیری کانادا، کاربەدەستانی ئامریکایش بە راگەیاندنەکانی خۆیانیان وتووە کە ئەو فرۆکەیە لەلایەن رژیمەوە خراوەتە خوارەوە.
که‌‌‌ناڵه‌‌‌کانی راگه‌‌‌یاندنی وڵاتانی خۆرئاوا، گرته‌‌‌یه‌‌‌کی ڤیدیۆییان بڵاوکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ئاماژه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن، تۆماره‌‌‌که‌‌‌ چرکه‌‌‌ساتی تێکشکانی فڕۆکه‌‌‌ ئۆکراینیه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ئاسمانی تاران ئاشکرا ده‌‌‌کات، که‌‌‌ به‌‌‌ هۆیه‌‌‌وه (178) که‌‌‌س گیانیان داوە.

رۆژنامه‌‌‌ی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ئاسمانی ناوچه‌‌‌ی "باراند" له‌‌‌ نزیک فڕۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی تاران که‌‌‌وتووه‌‌‌ته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌.
به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی زانیاری میدیای خۆرئاوایی، "مووشه‌‌‌کێکی ئێران به‌‌‌ر فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام به‌‌‌رده‌‌‌وام بووه‌‌‌ له‌‌‌ فڕینی و دواتر تێکشکاوه‌‌‌ و که‌‌‌وتووه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر زه‌‌‌وی".


4 ساڵ و 10 مانگ و 13 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئۆکراینیه‌که‌ به‌هۆی موشه‌کی ڕژیمه‌وه‌ بووه‌

که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئۆکراینیه‌که‌ به‌هۆی موشه‌کی ڕژیمه‌وه‌ بووه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران