ڕاگهینهندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر خستنە خوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینی بەمووشەکی رژیمی ئێران
ڕاگهینهندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر خستنە خوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینی بەمووشەکی رژیمی ئێران
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی فڕۆکەیەکی جۆری ( بۆینگ ٧٣٧)ی ئۆکراینی له گەشتی تاران ئۆکراین، لە تاران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه کەوتە خوارەوە. ئه‌م فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره دوای ٣ خولەک به‌موشه‌کی دژه فڕۆکه‌ی سوپای پاسدارانی ڕژیم پێکرا و هەموو سەرنشینەکانی کە ١٧٦ کەس بوون گیانیان لەدەستدا. هەر زوو لەسەر ئەو رووداوە ئەو ئەگەرە درووست بوو کە هۆێ کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە، بەرکەوتنی موشەکەکانی رژیمی ئێران بووە و لەدوای ئەوەش ناوەندە ئەمنیەتی وحکوومەتەکانی جیهان و یەک لەوان سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند کە بە پێی لێکۆلینەوەکان رژێمی ئێران ئەو فرۆکەی خستۆتە خوارەوە.
دەسەلاتدارانی ئێران لەسەرەتا دا هەوڵی دێزە بەدەرخۆنە کردنی راستیەکانیان دا و وەک هەمیشە ویستیان ئەو کارەساتەش بشارنه‌وه و بەبیانووی کێشەی تکنیکی فڕۆکەکە، بیروڕای گشتی جیهان چەواشە بکه‌ن.
بە بڵاوبوونەوەی هێندێک کورتە ڤیدێئۆ و ڕای چەند کەس لە پسپۆرانی بواری فڕۆکەوانی گومانەکان لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکه‌که لەلایەن ڕژیمه‌وه زیاتر بوون، هەر بۆیە چەند کۆمپانیا و چەند وڵاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەربڕی. ڕژیم له ڕێگه‌ی میدیا چهواشهکارهکانیهوه به‌رده‌وام بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە نابێ لەسەر ئەو باسە گومان درووست بکرێ و لێکۆلینەوە لەو بابەتە کاری حکوومەتی ئێرانە.
سه‌ره‌نجام به‌هۆی گوشاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و ئاماده‌بوونی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی جیهانی له‌و ڕووداوه و خسته ڕووی به‌ڵگه سه‌لمێنه‌ره‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ڕژیم دانی به‌وه‌دا نا که له‌لایه‌ن موشه‌کی سوپای پاسدارانه‌وه ئه‌و فڕۆکه پێکراوه.
سازمانی خەبات ی کوردستان هاوبەشی غەم و پەژارەی کەس وکاری قوربانیەکان بەتێکڕا وە بەتایبەت کەس وکاری کوژراوە کوردوئێرانیەکان دەکاو داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە پەلە لێژنەێیکی دۆزینەوەی راستیەکان پێک بهێندرێ و هۆکارەکانی ئەو تاوانە گەورەیە دیاری بکرێ و لەپاش ساغبوونەوە و تاوانبار بوونی ڕژێم، رێوشوێنه‌کانی سزای دەسەڵاتدارانی ئاخوندی دیاری بکرێ و خەسارەتی زیانەکانی ئەو کردەوە جینایتکارانەیە لە دەسەلاتدارانی ئێران بستێندرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
10/1/2020