ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی ڕێوڕەسمێک بۆ پرسە و سەرەخۆشی کۆچى دوایی ئەندامێکى سەرکردایەتى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لەشارى کۆیە و بارەگاى ناوەندى حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک چەکۆ ڕەحیمی
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی ڕێوڕەسمێک بۆ پرسە و سەرەخۆشی کۆچى دوایی ئەندامێکى سەرکردایەتى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لەشارى کۆیە و بارەگاى ناوەندى حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک چەکۆ ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە، کۆچى دوایی کرد. بەو بۆنەوە هەیئەتێکى سەرکردایەتى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوارى حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک کامیل نورانى فەرد ئەندامى کومیتەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لەو رێورەسمەدا بەشدارییان کرد و لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی بەرێوەبەرى گشتى و سەرجەم ریزەکانى سازمانى خەبات یان پێ راگەیاندن.
هەیئەتى سازمان لە هاوخەمى خۆیان دا خۆیان بە خاوەن پرسە و شەریکى خەمى حیزبی دیموکرات و بنەماڵەى کۆچکردوو زانى.