هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمانی دیپلۆماتەکان ڕایگەیاندووە کە فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان ڕۆژی سێشەممە 24ی بەفرانبار، گەڵاڵەی چارەسەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ناسراو
هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمانی دیپلۆماتەکان ڕایگەیاندووە کە فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان ڕۆژی سێشەممە 24ی بەفرانبار، گەڵاڵەی چارەسەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ناسراو بە "مکانیسم ماشە" چالاک دەکەن.
بە پێی ئەو میکانیزمە، کێشە چارەسەر نەکراوەکانی بەرجام کە وڵاتانی بەشدار لەو ڕێککەوتنە دەگرێتە ، جارێکی دیکە دەنێردرێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بە پێشێلکردنی بەرجام تاوانبار بکات، گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە پێش بەرجام لەسەر ئێران داندرابوون، بە بێ هیچ جۆرە پڕۆسەیەک لە دژی ئێران وەگەردەخرێنەوە.