بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور جەلال حاجی زادە، کەسایەتی فەرهەنگی و دڵسۆزی گەلی کورد، بەڕێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی
بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور جەلال حاجی زادە، کەسایەتی فەرهەنگی و دڵسۆزی گەلی کورد، بەڕێز کاک بابەشێخ حوسە٠Šنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەس و کاری کۆچکرد و هەروەها خەڵکی شاری سەردەشت کردووە، ناوەڕۆکی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
بە بۆنەی کۆچی دوکتور جەلال حاجی زادە کەسایەتی دڵسۆزو غەم خۆری خەڵک و مێژووی کورد، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان و خەڵکی شاری سەردەشت و کوردستان ڕادەگەێنم.
دوکتور جەلال حاجی زادە بەردەوام لە خزمەت فەرهەنگ و زمانی نەتەوەیی و دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوو وە بە بەردەوامی لە لایەن ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات لە ژێر فشارو هەڕەشەدا بوو،تەنانەت زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی بە هۆی دەرزی لێدان و ژەهر پێدان ناوبراوی شەهید کردوە.
بەو هومێدەی خوێنی تێکۆشەران و رێبازانی زانست خوازان و خەباتکارانی رێگەی ئازادی و دوکتور جەلال حاجی زادە بە ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران و وەدی هاتنی مافی ڕەوا بۆ گەلی کورد بێتە دیی.
جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوبەشی غەممان بە خانەوادەی دوکتور جەلال و خەڵکی سەردەشت ڕادەگەێنم.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
23 ی بەرفرانباری 1398 کۆچی خۆری