خه‌باتمیدیا: وەزارەتی خەزێنەی ئینگلستان ڕایگەیاند کە، حیزبوڵای لوبنانی وەکو گرووپێکی تیرۆریستی، لە ژێر یاساکانی ئابووری تیرۆریستی و پشتگیری ئابووری لێیان، خراوەتە ئەو لیستەوە و هەموو داراییەکانیان داخراون.
لە ڕاگەیەندراوی خەزێنەداری ئینگلستان لە بەرواری هەینی ٢٧ ی بەفرانباری ١٣٩٨ هاتووە کە: حیزبوڵای لوبنانمان بە هۆی یاسای پشتگیری دارایی تیرۆرەوە، بە یەکجاری خستە نێو ئەو لیستەوە و داهاتەکانیان داخراون. ئینگلستان پێشتر گەمارۆی خستبووە سەر لقێکی نیزامی حیزبوڵای شەیتان و داراییەکانیان. ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێ و هه‌ر جۆره چالاکیه‌کی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستیه قه‌ده‌غه کراو ڕاگه‌یندرا که هه‌ر که‌سێک پشتیوانی یاخود ئه‌ندامه‌م بێت له‌م ڕێکخراوه سزای تا ١٠ ساڵ زیندانی وه‌رده‌گرێ.
نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی: ئینگلستان داخستنی داراییەکانی حیزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاندوەو گەمارۆی خستووەتە سەر هەموو بەشەکانی ئەم گرووپە. ئه‌م گروپه تیرۆرستیه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ڕژیمه‌وه دامه‌زراوه و هه‌ر زوو له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه خرانه ناو لیستی ترۆره‌وه.