وشکەساڵی بەنەبوون و کەمبوونی باران لە چەند ساڵ لەدوای یەک دەگووترێ، کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاو وە لە ئاکامدا، لەناوچوونی گیان و کارستانەکان، وشکبوونی سەرچاوە ئاویەکان، کەمبوونی هێزی ئاو بۆ سووراندنی بنکەکانی دروست کردنی تەزووی برق، دابەزینی ئاوی ژێرزەوی.
وشکەساڵی بەنەبوون و کەمبوونی باران لە چەند ساڵ لەدوای یەک دەگووترێ، کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاو وە لە ئاکامدا، لەناوچوونی گیان و کارستانەکان، وشکبوونی سەرچاوە ئاویەکان، کەمبوونی هێزی ئاو بۆ سووراندنی بنکەکانی دروست کردنی تەزووی برق، دابەزینی ئاوی ژێرزەوی.
چەند وریاییەک: ئێران لە بەردەم 30 ساڵ وشکەساڵی
کارناسانی ژینگە باس لە وشکەساڵی لە ئێران و سەرهەڵدانی وشکەساڵی بەهێز دەکەن. ئەوەی روونە دەبێ ئومێدمان بە توانای بەرپرسانی وەلاتێک نەبێ کە لە کاتی حەستەمی ئەوتۆدا دۆش دادەمێنن و دەستەوئەژنۆ هیچ چارەسەرێکیان پێ نیە. ناوەندی نەتەوەیی هەرێم ناسی دەڵێ: راپۆرتی رێکخراوە جیهانیەکان وا نیشان دەدەن کە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت ئێران لەبەردەم وشکەساڵیەکی بەهێزی 30 ساڵەدایە کە ئەو وشکەساڵە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەست پێ دەکا. (ماڵپەڕی حکومەتی جەوان 26 خاکەلێوەی 1393)
لە هەلومەرجێکدا وشکەساڵی هەڕەشە لە جوتیاری و ژینگە و بەشە گرینگەکانی وەڵات دەکا کە قەیرانی دارایی و هەڵاوسان و گرانی هەڕەشەیەکی دیکەن لە سەر خەڵکی ئێران و لەو بارەوە چەند نمونە دەخەینەروو:
رێژەی هەڵکشانی ئابووری ساڵی 1394 (0) بوو
مەسعودی خانساری سەرۆکی ژووری تاران، رایگەیاند کە رێژەی هەڵکشانی ئابووری لە ساڵی 94 سفر بووە و گووتی: لەگەڵ ئەوەی کە ئابڵوقەکان وەلا نراون بەڵام بانکەکان هێشتا نەیاتوانیوە پەیوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ دونیای دەرەوە ئاسایی بکەنەوە.
بەپێی قسەی ناوبراو ئابووری ئێران دەبێ لە سەرەتادا گرینگی بە چەند خاڵ بدا لە ساڵی 95دا، کە گرینگترینیان چاکسازی لە نیزامی بانکی و دوای ئەویش چارەسەری نرخی ئەرز، هەڵکشانی سەرمایەگوزاری و دابەزاندنی سیستەمی ئیداریە.
بەپێی رۆژنامەی جیهانی سەنعەت 21ی بانەمەڕی 1395، خانساری گووتوویەتی: رێژەی سەرمایەگوزاری ناوخۆ لە 38.2 لەسەدی ساڵ 91، بۆ 29.7 لەسەدی ساڵی 94 دابەزیوە کە دەوڵەت دەبێ بیرێک لەو وەزعە بکاتەوە.
راکێشانی پووڵ لە بانکەکان، بیمەکان و شیرکەتە دەوڵەتیەکان:
سەرۆکی کومسیۆنی بەرنامەو بودجەی مەجلیسی رژێم لە نامەیەکدا بۆ وەزیری ئابووری، ئیشارەی بە هەندێ هەنگاوی ناقانوونی و پێچەوانەی عورف و عادەت لە بانکەکان، بیمەکان و شیرکەتە دەوڵەتیەکان کردوە و داوای لە ناوبراو کردوە بۆ روون کردنەوەی ئەو دۆخە هاوکار بێ و وەڵامی چاودێران بداتەوە.
غوڵامرەزا تاجگەردون لەو نامەدا دەنووسێ: لەو مەسەلەدا جیاوازی لە وەرگرتنی پووڵ لەلایەن بەرێوەبەران دیارە، نامهەوێ بڵێم ئێوە تاوانبارن بەڵام ئێوەش دەورتان هەیە لە دروست بوونی ئەو وەزعە. ئێستا کە بەرنامە قێزەونەکان دەرکەوتوون، پێویستە هۆکان و رێژەکەی ئەو رەفتارە ناشیرینانە روون ببنەوە.
ساڵێک لەوە پێش لە دوو چاوپێکەوتندا دوو راپۆرتم سەبارەت بە دەرکێشانی دراو لەلایەن شیرکەوت و دامەزراوە دەوڵەتیەکان لەوانە بیمەی ناوەندی و بیمەی ئێران و چەند بانک ئیشارەم کرد. راپۆرتێک بەپێی راپۆرتەکانی دیوانی ژمێریاری کۆکرابۆوە و لەلایەن سەرۆکی کومسیۆنی بەرنامە و بودجەوە بە وەزیری ئابووری راگەیندرابوو.
ئاغای دوکتور تەیب نیا، تاوانی بەرێزتان وەک وەزیر لەو بەشەدا کەم نیە. بیمەی ناوەندی نمونەیەک بوو باقی بەشەکانی دیکە چۆن چارەسەر دەکەی؟ بانکەکان، بیمەکان و باقی شیرکەتە دەوڵەتیەکانی کە پەیوەندیان بە بەرێزتانەوە هەیە و پێچەوانەی قانوون کار دەکەن تاکەی دەبێ بەرەڵا بکرێن و چاودێریان نەکەن.
ئاغای وەزیر مەسەلە تەنیا دانی پووڵی راستەوخۆ نیە، ئەوانەی نارەستەوخۆ وەردەگیرێن، بوونی چەند بەرپرسایەتی ناقانوونی لە ئارادایە، کە بەرێزتان لەم کەموکوریانەدا دەورتان هەیە کە دەبێ وەڵامدەرەوەی بەرپرسانی چاودێر بن.
قایرانی ئابووری:
لە دوای شیی کردنەوەی وریاییەکان، دەچینە سەر مەسەلەی قەیرانی ئابووری:
بە گشتی ئەوەی لە ساڵی 94دا رووی دا بوونە هۆی ئەوەی داکشانی ئابووری کە پێشتر و لەە ساڵی 93دا داوێنی ئابووری ئێرانی گرتبۆوە و بەردەوام قەیرانەکە گەورەتر دەبێتەوە بە جۆرێک ئەم قەیرانە داوێنی دەوڵەتی گرتووە کە خۆ لە راگەیاندنی ئامارەکان دەبوێرن و لیستی رەقەم و شناسەکان بە نهێنی بۆ بەشی ئامار نێردران.
رەونەقی دەڵاڵی!
ساڵی 94 داکشان زۆری پەرەسەند، هۆکەشی بۆ سیاسەتی نەخستنەبازاری پووڵ دەگێرنەوە، تەرخانکردنی پووڵی کەم بۆ بەشی تەسهیلات ئەویش بۆ بەشی بەرهەمهێنان و خانووبەرە و هەواڵێک لە دانی پووڵ بۆ بەشی بازرگانی و بەشی خەدەمات وەک دوو بەشی پرخێر بۆ بانکەکان نەبوو بە شێوەیەک کە بەپێی راپۆرتی بانکی ناوەندی رژێم دانی پووڵ بە بەشی بازرگانی 15.5 و خزمەتگوزاری 14.1 لەسەد زیادی کرد، لەبەرامبەردا تەرخان کردنی پووڵ بۆ بەشی پیشەسازی و کانەکان 2.3 لەسەد زیادی کردوەو بۆ بیناسازی و خانووبەرە 2 لەسەد کەمیشی کرد. قەیرانی ماڵی بۆ بونگاو نووسینگەکانی بەهەمهێنان بە رێژەیەک پەرەی سەندووە کە زۆرێک ئەو کەشەی ئێستا بە وشکەساڵی ئابووری ناودێر دەکەن.
پێشوونەی وشکەساڵی ئابووری
لە ساڵی 1393دا رۆحانی لە شاری مەشهەمد هەواڵی باشترکردنی ئابووری و دەرچوون لەو قەیرانەی بە خەڵکداو ئەوەشی بە گەورەترین دەستکەوتی دەوڵەت ناوبرد. بە ووتەی ناوبراو ئامار و ژمارەکانی سێ مانگی یەکەمی ساڵ نیشان دەدا کە ئابووری وەڵات نەتەنیا لە داکشاندا نیە بەڵکوو ئێستا 8.1 لەسەد بەحیسابی نەوتەوە هەڵکشاوە و بەبێ حیساب کردنی نەوت 5.2 لەسەد هەڵکشانی هەبووە. بەلام ئایا بەو جۆرە ئابووری ئێران لە قەیران تێپەرێوە؟
کارناسێکی ئابووری رژێم دەڵێ: بەرای من بۆ چارەسەری داکشانی ئابووری کارێکی ئەوتۆ نەکراوە. ئەو بەرنامانەی دارێژراون ئەوندە روون نین و وادیارە دەوڵەت بۆ تێپەراندنی ئەو قەیرانە بەرنامە و پلانێکی دیاری پێشکەش نەکردوە. ئەو رێکارانەی لەو راستایەدا وەگەر کەوتوون پێوەندیەکی ئەوتۆیان بە هۆکانی سەرهەڵدانی ئەو قەیرانانەوە نیە. بۆ نمونە زۆرێک لەو باسانەی خراونەتەڕوو بەرنامەگەلێکی کورتماوەن، بەڵام چارەسەر بە بەرنامەی کورتماوە ناکرێ پێویستە بەرنامەی درێژماوە بۆ ئەو قەیرانانە دارێژرێ. بۆنمونەی کەمکردنەوەی وابەستەیی دەوڵەت بە نەوت هیچ کات لە دەورەی 6 مانگەو یەکساڵە و دوو ساڵەدا ئاکامی نابێ.
کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەی لە وەڵاتدا پووڵ زۆرەو لە دەورەی 8 ساڵەی دەوڵەتی پێشوو نزیک بە هەزار میلیارد دولار پووڵ خراوەتە خزمەت ئەو ئابووریە، بەڵام بەداخەوە هەڵکشانی ئابووری بەدی ناکرێ. لەبەر ئەوەی دەبوو ئەو پووڵە بۆ بەرهەمهێنان تەرخان بکرایە. کێشەی سەرەکی بە رای من، لە سیستەمی بانکی دایە. لە راستیدا بانکەکانی ئێمە ئەرکی سەرەکی خۆیان بەجێ ناهێنن و وەک بونگاە وایە کارکردیان، یانی بەجێی ئەوەی پێداویستی کورتماوەی ئابووری بەشەکانی بەرهەمهێنان دابین کەن، زۆرتر حەولی پێشبرکێ لە بەشی تایبەتەکاندا دەدەن و وەک بونگادار لە بەشی ئابووریدا چالاکی دەکەن. وە ئەوە کێشەیەکی بنەڕەتیە کە بەرنامەو رێگەی بەرێوەبەریەکی دروستیان بۆ دیاری نەکراوە.
داکشانی زیاتر لەگەڵ بەردەوامی دەسپێوەگرتنەکانی دەوڵەت
ئابووری پێویستی بە پووڵی ئامادەیە
ئابووریناسێکی دیکەی رژێم تەئکیدی سیاسەتەکانی دەستپیچوەگرتنی دەوڵەت داکشانی ئابووری زیاتر کردوەو نابێ دەوڵەت بۆ دابەزاندنی هەلاوسان داکشانی ئابووری پەرە پێبداو گوتی: بەبەردەوامبوونی سیاسەتەکانی ئێستا، ئابووری و بگرە تەنیا بەشی بیناسازیش لەو قەیرانە رزگار نەکراوە. بیناسازی بەشێکە لە ئابووری گشتی و گەورە کە سەرمایەکی زۆری تێدا جێگیرکراوە و سێ ساڵە لە قەیرانێکی تەواودایە. ئابووری ئێمە تووشی کورتهێنان پووڵی دانراو هاتووە بەشێوەیەک کە بەبەردەوامی کەمی پووڵی دانراو ئاڵوگۆڕی پووڵ کێشەیەکی گەورەیەو حەتا لەدانی حەقدەستی کرێکارەکانیشدا تووشی کورت هێنان دەبێتەوە.
دەرچوون لە قەیران گرینگ و حەیاتیە بۆ ئەوەش پێویستە گرینگی بە سەرمایەگوزاری ناخۆ و دەرەوە بدرێ بەلام بەداخەوە لەدوای بەرجامیش سەرمایەگوزاری دەرەوەش بەپێی چاوەروانی نەبووەو بانکەکانی ئوروپاش لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران خۆدەبوێرن و ترسیان هەیە کە وایە هەتا ئەو کاتەی تەنیا پشت بە هەناردەکردنی نەوت ببەستین ئێمە رۆژ بە رۆژ زیاتر پاشەکشە دەکەین. (هەواڵدەری حکومەتی فارس 21ی بانەمەڕی 1395)
کۆتا قسە لەسەر ئەو ئابووریە قەیراناویە تەرخان دەکەین بۆ قسەی دوو کەس لە مۆرەکانی رژێم.
وریایی دوو وەزیری رژێم سەبارەت بە هەژاری، خۆکوژی، ئیعتیاد و برسیەتی
رۆژنامەی حکومەتی ئیعتماد 20ی بانەمەڕی 1395 لە وریایی دوو وەزیر سەبارەت بە خەسارە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی داو نوسی: حەسەنی قازیزادە هاشمی سەبارەت بە پەرەسەندنی خەسارە کۆمەلایەتیەکان وریایی داوەو ووتویەتی کە ئاماری خەمۆکی لە ولاتدا بەرزەو زیادتر لە 12 لەسەدی خەڵک تووشی خەمۆکی بوون و پێویستیان بە دەرمانە.
هەروەها عەلی رەبێعی وەزیری کار لە کابینەی ئاخوند رۆحانی داوای لە ئەندامانی مەجلیسی نوێی رژێم کرد کە بەدواداچوون بۆ خەسارە کۆمەلایەتیەکان بکەن و ئەوپێویستیە وەپێش کاری یاسادانان بخەن، بەپێی قسەی بەرپرسان هەژاری لە شارەکاندا 5 ئەوندەی رابردووە.