هێرشی مووشەکی سپای پاسداران لە فڕۆکە نەفەربەرە ئۆکڕاینیەکە و شاردنەوەی لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی،ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، کاربەدەستێکی سازمانی فڕۆکەوانی ڕژیم گوتی: سندووقی ڕەشی بوینگی 737لەئێرانه و نایشمان هەوێت بینێرینەوە بۆ وەڵاتی دوهەم. به‌پێی هەواڵی ئیرنا،حەسەن ڕەزای فەر، بەرپرسی ڕووداوەکانی سازمانی فڕۆکەوانی وەڵات، باسی لەوە کردووە سندووقی ڕەشی فڕۆکەکە لەئێستادا لە لای ئه‌وانه‌و هەوڵ دەدەن لە ئێران سندوقه‌که بکه‌نه‌وه.
ڕۆژی هەینی وادیم پریستایکۆ، وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیە ئۆکڕاینیەکان و هەروەها دەوری ئۆکڕاین لە بەدواداچوونی هابەش،بەتایەبەت لە دەست پێڕاگەیشتن بە سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە، گفتوگۆیان کردوه. وەزیرانی دەرەوەی ٥ وەڵاتی پەیوەند بە فڕۆکەی ٧٥٢ڕایان گه‌یاند که ده‌بێ ڕژیم هەموو بەرپرسیارەتیەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی.جاستێن ترۆدۆ ڕۆژی هەینی ٢٧بەفرانبار ڕایگه‌یاند کە ئێران شارەزایی بۆ خوێندنەوەی ئەم سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه نیە و تەنیا چەند وەڵاتێکی کەم لە دونیادا هەن کە ئەم توانایەیان هەیە، هه‌ر بۆیه ده‌بێ ڕژیم به‌زوترین کات ڕێگه بدا که به‌زوترین کات له ده‌ره‌وه‌ی ئێران خوێندنه‌وه بۆ سنودوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌که بکرێ.
گومانی شاره‌زایان به‌وه‌ی که سپای پاسدارانی ڕژیم به‌وه‌ی که ڕاسته‌وخۆ و به ئه‌نقه‌ست فڕۆکه ئوکرانیه‌که‌ی به‌ردابێته‌وه ڕوو له‌زیادبوونه. شاره‌زایان پێیان وایه که ده‌وڵه‌تی ئوکراین و ئه‌مریکا دۆستایه‌تیه‌کی نزیک و له‌مێژینه‌یان هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ڕژیم ویستویه‌تی له‌و ڕێگه‌وه زه‌ربه له دۆست و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا بدات.