خەباتمێدیا : لە ڕێکەوتی ۲٨ی بەفرانباری ۱۳۹٨ی هەتاوی، مایک پەمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە پێنجەمین ساڵڕۆژی کوشتنی دادوەری ئارژانتینی لە بۆینس ئایریس کە گومانی کوشتنی لەلایەن حیزبولاوە هەیە، داواى لە وڵاتانى جیهانیکرد کە حیزبوڵاى لوبنان بخەنە نێو لیستى گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. ئەم داوایە پاش ئەوە بو کە، بریتانیا لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە حیزبوڵای، بە هەردوو لقە سیاسى و سەربازییەکەیەوە خستووەتە نێو لیستى تیرۆرەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بریتانیا لەساڵی ۲۰۰٨، دارایی باڵی سەربازی حیزبوڵای لوبنانی داخستبوو. پێشتر هندێک لە وڵاتانی دیکە وەکو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا، ئیسرائیل، کانادا و ئۆتریش و هولەند، حیزبوڵای خستبوە نێو لیستی گروپە ترۆریستیەکانی جیهانیەوە.