هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئوکراینه‌که‌

ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئوکراینه‌که‌
xebatmedia

خه‌‌‌باتمیدیا:له‌‌‌ژێر گوشاره‌‌‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌ ئوکراینه‌‌‌که‌‌‌ بۆسه‌‌‌ر ڕژیم، ڕۆژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕۆژ ڕوو له‌‌‌زیادبونه‌‌‌. ئوکڕاینه‌‌‌ و کانادا وچوار ولاتی دیکه‌‌‌ که‌‌‌ هاولاتیانی ئه‌‌‌وان له‌‌‌ کاره‌‌‌ساته‌‌‌که‌‌‌دا گیانیان له‌‌‌ ده‌‌‌ستدا داوای لێکۆڵێنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی "هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌، سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و ڕوون"، ده‌‌‌که‌‌‌ن. له‌‌‌ تازه‌‌‌ترین لێدوان دا وه‌‌‌زیرانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌فغانستان، بریتانیا، کانادا، سوید، وئوکڕاینه‌‌‌ لیدوانێکی هاوبه‌‌‌شیان ده‌‌‌رکرد، دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ١٧ی مانگی یه‌‌‌کی زاینی له‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ گوشار بخه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئێران بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕاستیه‌‌‌کان بخاته‌‌‌ ڕوو و به‌‌‌ ته‌‌‌واوی خۆی به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیار بزانێت.ڕژیم ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ که‌‌‌ هیچ پلانێکیان نیه‌‌‌ که‌‌‌ سندوقی ڕه‌‌‌شی فرۆکه‌‌‌ ئۆکرانیاکە بۆ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات بنێرن. ڕێژیم به‌‌‌ هه‌‌‌موو شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا که‌‌‌ ڕاستیه‌‌‌کان بشارێتهه‌‌‌وه‌‌‌ و نایهه‌‌‌وێ ته‌‌‌واوی ڕاستیه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ هۆکاری خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ ئاشکرا بکات.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤادیم بریستایکۆ وتی ڕادەستکردنی دوو سندووقە ڕەشەکە هه‌‌‌موو ڕاستیه‌‌‌کان ده‌‌‌خاته‌‌‌ ڕوو، له‌‌‌هه‌‌‌مان کات دا بۆیان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ بۆچی فڕۆکه‌‌‌ ئوکراینه‌‌‌که‌‌‌ کراوه‌‌‌‌ته‌‌‌ ئامانج. ڤادیم بریستایکۆ هانی ڕژیم ده‌‌‌دا که‌‌‌ هاوکاری ته‌‌‌واوی تیمه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان بکات و ڕێگه‌‌‌ بدات تاکو سندوقی ڕه‌‌‌شی ناو فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران بکرێته‌‌‌وه‌‌‌.

ڕژیم له‌‌‌ ژێر گوشاری توندی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تان و تیمه‌‌‌ نێو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان دایه‌‌‌ و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش ناچار ده‌‌‌کرێ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ په‌‌‌رده‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ندێک راستی له‌‌‌ خستنه‌‌‌ خواروه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ ئاشکرا بکات. به‌‌‌پێێ تازده‌‌‌ترین هه‌‌‌واڵ فڕۆکه‌‌‌ ئوکرانیه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌هۆی پێکان دوو مووشه‌‌‌کی جۆری Tor-M1 بوه‌‌‌. ئه‌‌‌م دیان پیانانه‌‌‌ پاش بڵاوبونه‌‌‌وه‌‌‌ی گرته‌‌‌ ڤیدیۆیه‌‌‌کی تره‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگای هه‌‌‌واڵگری ئه‌‌‌مریکاوه‌‌‌ بڵاو کرایه‌‌‌وه‌‌‌. 

ده‌‌‌زگایی هه‌‌‌وایی ڕژیم سه‌‌‌ره‌‌‌تا ویستیان ئه‌‌‌و تاوانه‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگایی جیهانی بشارنه‌‌‌وه‌‌‌ و وا نیشانیان دا که‌‌‌ هۆکاری که‌‌‌وتنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌ی ئوکرانی له‌‌‌ ٨ی مانگی یه‌‌‌ک دا به‌‌‌هۆی گرفتی ته‌‌‌کنیکیه‌‌‌وه‌‌‌ بوه‌‌‌. ڕژیم به‌‌‌توندی ڕه‌‌‌تی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ستیان هه‌‌‌بێ له‌‌‌ خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌ ئوکرانیه‌‌‌که‌‌‌دا، به‌‌‌‌ڵام له‌‌‌ژێر فشاردا ئه‌‌‌وه‌‌‌یان سه‌‌‌لماند که‌‌‌ ئه‌‌‌وان ده‌‌‌ستیان هه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌ خستنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ی فڕۆکه‌‌‌دا.


4 ساڵ و 10 مانگ و 22 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئوکراینه‌که‌

ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئوکراینه‌که‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران