__ هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
__ شەهاب ئەحمەدی ئازەر بەدانانی بارمتە ئازاد کرا
__ بێبەش کردنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە مافی دەرمان
__ تەنیا لە ٤٠ ڕۆژدا بنەماڵەی ١٠ ٠ ٠ کرێکار نانبڕاو کران
__ ئێران پلەی 12ی جیهانی لە خۆکوژیدا هەیە
__ تهقینهوهیهک لهقامیشلۆ روویدا
__ ئەم خواردنەوانە ئازاری سەر کەمدەکاتەوە
هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد ژنێک بە هۆی کێشەی خەمۆکیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢١ بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە گوندی "خانگێ"ی شاری مەهاباد لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شوناسی ئەو ژنە کوردە کە خاوەنی دوو منداڵە بە ناوی "گ.الف" ڕاگەیەنڕاوە. دەوترێ، گ.الف ماوەیەکە تووشی نەخۆشی خەموکی بووە و بە هۆیەوە هەوڵی خۆکوژی داوە. هەر لەوە پەیوەندییەدا، ڕۆژی ٢١ی بانەمەڕ لە شاری سنە کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵە بە ناوی بێهزاد عەلی پوور لە شەقامی تاڵقانی ئەو شارە بە هۆی هەژاری و دەستکورتیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە سەرەتایی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی ژن و پێاو لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شەهاب ئەحمەدی ئازەر بەدانانی بارمتە ئازاد کرا
چالاکێکی مەدەنی لە شاری نەغەدە بە دانانی بارمتەی ١٠ ٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد دوای ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەری گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی. ناوبراو کە لە ڕۆژی ٦ی بانەمەڕەوە دەستبەسەر کرابوو، دوو ڕۆژ پێش، لە زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا. دەوترێت دادوەری دادگای شاری نەغەدە، تۆمەتی" ئەندام بوون لە کۆمەڵەی بەرهەڵستکارانی وڵاتی" وەپاڵ ئەو چالاکە مەدەنییە داوە. جێگەی باسە کە شەهاب ئەحمەدی ئازەر لە حەوتووی ڕابردوودا لە ژووری تاکەکەسیی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزراوە..
بێبەش کردنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە مافی دەرمان
رەمەزان ئەحمەد کەمال، زیندانی سیاسی خەڵکی کۆبانی لە مافی پێراگەیشتنی دەرمانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بێ بەش کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەمەزان کەماڵ ئەحمەد کە لە دوای خراب بوونی باری تەندرووستی و ئازاری زۆر لە دەست و قاچی بارودۆخی تەندروستی گەیشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە بیانووی نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی لەو مافە بێ بەش کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە تناکوو ئیستا چەندین جار دەستی داوەتە مانگرتن و هەر جارە و بە وەعدە و بەڵێنی بەرپرسان مانگرتنەکەی شکاندووە، بەلام تا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ نەکردووە.
تەنیا لە ٤٠ ڕۆژدا بنەماڵەی ١٠ ٠ ٠ کرێکار نانبڕاو کران
نوێنەری خەڵکی شاهین شەهری ئیسفەهان لە مەجلیسی نۆیەم ڕایگەیاندووەØ› لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا لانیکەم ١٠ ٠ ٠ کرێکار دەرکراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژنامەی "ابرار اقتصادی" لە ژمارەی ڕۆژی ٢٢ی بانەمەڕی خۆیدا، لە زاری حسەینعەلی حاجی دەلیکانی بڵاوی کردەوەØ› کێ وەڵامی ژن و منداڵی بێتاوانی ئەم کرێکارانە دەداتەوە کە بەهۆی نەشیاوبوونی بەرپرسانەوە نانبڕاو کراون؟ بلاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ قسەکانی جێگری خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی وەزارەتی کار کە گووتوویەتی: تاوتوێ کردنی پێوەر و تایبەتمەندییەکانی هەژاری لە ساڵی نوێدا، دەریان خستووە کە کەلێنی هەژاری لە شار و گوندەکانی ئێران گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و ڕوویان لە هەڵکشان کردووە. ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕیش هادی ئەبەوی بەرپرسی کانوونی ئەنجومەنە سینفییەکانی کرێکاران، بە ناوەندی هەواڵدەریی "تسنیم"ی ڕاگەیاندØ› "ڕەچاو نەکردنی یاسای کار و چاوەدێری نەکردن بەسەر کارگەکاندا، بوونەتە هۆی پەرەسەندنی پیشەی نافەرمی بە بێ دابین کردنی کۆمەڵایەتی و بە حەقدەستی کەمەوە". ناوبراو ئەوەشی زیاد کردووە کە لە ڕوانگەی کانوونی ئەنجومەنە سینفییەکانەوە، ئەم کرێکارانە لە ژێر هێڵی ژیاندا دەژین.
ئێران پلەی 12ی جیهانی لە خۆکوژیدا هەیە
ئێران پلەی ١٢٠ ی جیهانی بە خۆکوژیی ١١ کەس لە ڕۆژێکدا بۆ خۆی تۆمار کردووە کە دەکاتە ٤٠ ٦٩ کەس لە ساڵدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگەیاندووەØ› لە هەر ٤٠ چرکەدا ١ کەس لە جیهاندا خۆی دەکوژێت و لە کۆی ٨٠ ٠ هەزار کەس کە سەرانسەری جیهاندا کە کۆتایی بە ژیانیان دێنن، ٤٠ ٦٩ کەسیان لە ئێراندان. بەپێی دوا ئامارەکان لە ئێراندا لە نێوان هەر١٠ ٠ هەزار کەس ٦ کەس لە ساڵدا خۆیان دەکوژن، بەڵام لە بواری هەوڵدان بۆ خۆکوژی کە بە ئاکام ناگات، ئەم ڕێژەیە ٢٠ قات زیاترە، هەر بۆیە وەزیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی هۆشداری داوە لەمەڕ پەرەسەندنی ئەم ئاهۆیە. هەژاری و بێدەرەتانی ماڵیی، سترێس و گوشارە دەرونییەکان، گئرۆدەبوون بە مادە سڕکەرەکان،کێشە نامووسییەکان، کێشەی نێوان بنەماڵەکان، شکست و ناهومێدییەکان، پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیی ناسەرکەوتوو، بەشێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێراندا.
تهقینهوهیهک لهقامیشلۆ روویدا
لهشاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێک تهقییهوه، بههۆیهوه کهسێک کوژراوو سیانی تریش برینداربون که برینی یهکێکیان سهخته.تهقینهوهکه کاتژمێر (4:05) خولهک لهفولکهی عوسمان سهبری لهگهڕهکی هیلالییه لهشاری قامیشلۆ رویدا.سلێمان ئهحمهد، هاوسهرۆکی دهستهی تهندروستی لهکانتۆنی جهزیره، بهئاژانسی (هاوار نیوز)ی نزیک لهیهکینهکانی پاراستنی گهل (یهپهگه)ی راگهیاندوه که لهئهنجامی تهقینهوهکهی ئهمڕۆی شاری قامیشلۆدا کهسێک گیانی لهدهستداوهو سێ کهسی تریش برینداربوون.وتیشی "برینی یهکێک لهبریندارهکان سهخته".هێزهکانی ئاسایش شوێنی روداوهکهیان گهمارۆ داوهو لێکوڵینهوه دهستپێکردووه.بهپێی شایهتحاڵهکان ئۆتومبێلهکه جوری (ڤان) بووهو لهناو غهسلێکی شۆردنی ئۆتۆمبێلدا لهنزیک فولکهی شههید عوسمان سهبری وهستێنرابوو.
ئەم خواردنەوانە ئازاری سەر کەمدەکاتەوە
ئازاری سەر یەکێکە لە کێشە تەندروستیەکان، تووشی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێت، ڕەنگە هەندێک بەردەوام ئەم ئازارەیان بۆ دروستبێت بەهۆی جیوبەوە، هەندێکی تر بەهۆی نەخۆشی و سەرما و زۆر هۆکاری ترەوە تووشی ئازاری سەر ببن.بەپێی ماڵپەڕی "thqafawe3lom" هەندێک خواردنەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری سەر، کە بریتین لەم خواردنەوانە:خواردنەوەی کوپێک شیر و دارچینی، بەڵام شیری بێ چەوری، خواردنەوەی دووجار لە رۆژێکدا یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سەر دەدات، دەکرێت کەوچکێک هەنگوینیشی تێبکرێت.خواردنەوەی زەنجەفیل یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سە دەدات جا ئایا بە چا بیخۆیتەوە یان چەند پارچەیەک بخەیتە ئاوی گەرمەوە و بیخۆیتەوە.خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات.خواردنەوەی نەعنا بەم شێوازە، کوپێک ئاو و کەوچکێک نەعنا تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 10 خولەک و دواتر بیخۆرەوە، ئازاری سەرت کەم دەکاتەوە.گوڵە مێخەک یەکێکی ترە لەو پێکهاتانەی ئازاری سەر و ئازار بەگشتی کەم دەکاتەوە، بە بەکارهێنانی زەیتی مێخەک