ڕژیمی ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا کە سزای ئابوری بەسەردا سەپاوە، هەوڵی ئەوەی داوە ،نەوت بە قاچاخ لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەی کەتێیدا
و. لە عەرەبیەوە
زێنەب حسینی
ڕژیمی ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا کە سزای ئابوری بەسەردا سەپاوە، هەوڵی ئەوەی داوە ،نەوت بە قاچاخ لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەی کەتێیدا دەسەڵاتدارە و لە ڕێی پیاوەکانی کە ملکەچین ، دەست بەسەر جومگەسەرەکیەکاندا بگرێ و نەوتەکەی لەم ڕێگایانەوە هەناردە بکات.
یەکێک لەو شوێنانە بەغدایە و لەم پێوەندیەدا بە پلەی یەک ئەژمار دەکرێ.
ئێران سەرکەوتوو بووە لە هەناردەکردنی نەوتەکەی و فاکتەرەکانیش ڕوون وئاشکران.
بەڵگە و مەدارکەکان ئەوە دەسەلمێنێن هەندێک بانکی ناحکومی و حکومی عێراقی لەم سات و سەودایەدا نەخشیان هەیە وتێوە گلاوون.
هەناردەکردنی ( ڕۆنی گاز و بەنزین ، مازوت، نەوتی سپی، گازی شلە) کە وا دەکات لە بەرامبەردا دۆلاری دەست بکەوێت.
بە دڵنیای ئێران سودی زۆری بینیوە لەو گرێبەستانە و دەربەستی سزاکانی ئەمریکاش نیە. بە بردنە دەری سوتەمەنی بە نرخێکی کە لەلایەن ناوەندەوە پشتیوانی لێکراوەو دۆلاریشی دەست خستوە و قازانجیشی لە جیاوازی بەهای دراودا دەست کەوتوە کە پێی دەوترێ ( هەڕاجی دراو).
بەپێی ئەو سەرچاوەو ژمارانەی کە عەرەبیە نێت باسی لێوە دەکات، بە قاچاخ بردنی نەوتی ئێران، کە کۆی گشتی ئەو بڕە پارەی دەست ئێران کەوتوە لە ساڵی 2010 تا 2017/1/31 گەیشتۆتە 21 ملیار دۆلار.
بانکگەلێک کە ژێرەو ژێر پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەیە یان سەربە ئێرانن:
بانکی ( هاوکاری هەرێمی) کە بانکێکی سەرمایەگوزاری بەینی ئێران و عێراقە، بەڕەسمی لەلایەن بانکی ناوەندی مۆڵەتی پێدراوە و دڵنیای دەدات کە خاوەنی ئەو بانکە پیاوانی بازرگانی ئێرانی و عێراقی بەڕێوەی دەبەن.
بانکی ئیلافی ئیسلامی، پێشتر مامەڵەی لەگەڵ بانکی گەشەی هەناردەی ئێرانی دەکرد و ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندبوو لە ساڵی 2012 و 2013 لەسەردەمی باراک ئۆباما لەسەری هەڵگیرا.
بانکی بلادی ئیسلامی کە یەکێک لە نزیکەکانی ڕژیمی ئێران بەڕێوەی دەبات و ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حیزبوڵای لوبنان، لەگەڵ ئەوەی سزای بەسەردا سەپێنراوە لە لایەن ئەمریکاوە.
چەندین بانکی دیکەش کە کاریان گواستنەوەی پارەیە بۆ ئێران.
لە ئەنجامی ئەوانەدا ئەمریکا بانکی ناوەندی خستۆتە ژێر چاودێری خۆیەوە و وردەکاری زۆربەی کارەکانی لە ژێر چاودێری داناوە و باس لەوە دەکات کە بانکی ناوەندی تاوانبارە بە قاچاخ بردنی دۆلاری نەقدی بۆ ئێران.
"جوناسان شانزر" نوێنەری سەرۆک بۆ کاروباری لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەی بەرگری دیموکراتی باس لە ئاشکراکردنی بارودۆخی ناوەندی دەکات کە لە ژێر چاودێریەو پێشتریش لە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کاری کردوە، پێشبینی ئەوە دەکات کە کاری داهاتوو، سەپاندنی سزای دیکەیە بەسەر ئەو کەس و کارخانەو دامەزراوانەدا کە کار بۆ ئێران دەکەن و لە بەغداد نیشەجێن.