لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە شارەکانی سایین قەڵا، ورمێ و کرماشان سێ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کورد
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە شارەکانی سایین قەڵا، ورمێ و کرماشان سێ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری رژیم گرتووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩، هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئەبولفەزڵ زاهید” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ ٧٤مین ساڵرۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هاوکات و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ورمێ بە ناوی “سەمیع عەلیزادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گیراوە و چارەنووسی نادیارە.
لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی “مێهدی ئیسماعیلی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەواڵدەری هەنگاو: هۆکار یا هۆکارەکانی گیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە نادیارە و ڕوون نەبۆتەوە، سەرەڕای ئەوەش هەوڵەکانی خانەوادەی ناوبراو بۆ ئاگاداربون لە چارەنووسی هیچ ئاکامێکی نەبووە.