بەرپرسانی چین سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 8ی بەفرانبار، ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی وایرۆسی کڕۆنا گیانیان داوە گەیشتۆتە 106 کەس و 300 هە
بەرپرسانی چین سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 8ی بەفرانبار، ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی وایرۆسی کڕۆنا گیانیان داوە گەیشتۆتە 106 کەس و 300 هەزارکەسیش به تازەى تووشی ئەم نەخۆشینە بوون. کۆمیسیۆنی تەندروستی لە پارێزگای هۆبئی ڕایگەیاندووە کە 24 کەسی دیکە مردوون. 1291 کەسی تازەش ئەو نەخۆشیەیان لێ دەرکەوتوە. ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە چین دوچاری ئەم وایرۆسە بوون گەیشتۆتە چوار هەزار کەس. باس لەوە دەکرێت کە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ئەم وایرۆسە نەناسراوە لە ڕێگەی بازاڕی نایاسایی گۆشتی ئاژەڵان لە شاری ووهانی پارێزگای هۆبئیەیە. وەزارەتی گواستنەوەی چین لە ڕاگەیەندراوێک دا داوای لە هاووەڵاتیان کردووە کە بە کاتی سەفەرەکانیان بۆ دەرەوەی وەڵات بچنەوە تاوەکوو پێش لە گواستنەوەی وایرۆسەکە بگیرێت.