یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

یادی سەروەران

ئەگەر لە تابلۆی ڕازاوەی سروشت وردبینەوەو دیمەنی نەخشین و ڕوخساری ڕەنگینی سەرنج بدەین و ئەگەر ڕوداوە خۆش و ناخۆش و داستانە تاڵ و شیرینەکانی مێژووی دوروو درێژی ئەم جیهانە بەرینووپانە بە وردی، وردبینەوە. ئەگەر نرخ و بایی مرۆڤ، وەک لە ڕاستیدا هەیە وا لێک دەینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە هیچ دیمەنێک لە دیمەنی شەهید جوانتر نییە. لە کاتێکدا کە لە پێناوی ئاواتی پیرۆزی دا گیانی فیدا دەکاو بە بزەی سەرلێوی خۆی لە کاتی ماڵئاوایی لەگەل و نیشتمان و هاوبیر و باوەڕەکانیدا بۆ هەمیشە مەرگ بە چۆک دادێنێ و ژیانی هەمیشەیی لە نوێ بۆ خۆی دەستەبەر دەکات. هیچ ڕەنگێک لە ڕەنگی سووری خوێنی گەشی لەشی پاکی شەهید جوانتر نابێ و نییە کە لەو کاتەدا لە جەستەی پیرۆزی بە لێزمە دێتە خوارێ و خاکی نیشتمان دەرەنگێنێ و زراوی دوژمنان دەتۆقێنێ. هیچ گوڵێک لەو سوورە گوڵە جوانتر نابێ کە بە خوێنی شەهید دەگۆڕێ و پاراو دەبێ. هیچ ئەندامێک لە کۆمەڵی مرۆڤ پلە ونرخی ناگاتە پلەو نرخی شەهید کە بە بەخشینی باشترین دەستمایەی خۆی کە گیانیەتی لە ڕێگای بەرژەوەندی تێکڕای داو لە پێناو بیروباوەڕی پیرۆزیدا بەرزترین پلەی مرۆڤایەتی بۆ خۆی وەرگرتووەو ژیانی ڕاستەقینەی بە قیمەتی گیانی کڕیوە. هیچ داستانێک لە داستانی شەهید شیرینتر وبە نرختر و بە تامتر نییە. یادی شەهید تینووتاومان پێ دەبەخشێ و ورەو باوەڕمان زیاد دەکا. کڵپە وگڕی ئاگری خەبات هەتا گەیشتن بە ئاوات دانامرکێ و قەت کەم ناکا.
یادی ئەمجارەمان یادی شۆڕەسوارێکی مەیدانی خەبات و تێکۆشانە ئەویش شەهید قادر خدرنژاد کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی ناوچەی گەورکی سەردەشتە. شەهید قادر لە بنەماڵەیەکی هەژاردا لە گوندی نستان هاتە سەر دنیاو هەر وەک زۆربەی منداڵانی کوردەواری لەبەر هەژاری و بێدەرەتانی نەیتوانی لە بەهرەی خوێندەواری بەشداربێ. هەر لە منداڵییەوە ناچار بوو کە بۆ پەیدا کردنی بژێوی خەریکی کار و کاسبی بێ، خۆی و چەند براکەی هێشتا هەر منداڵ بوون کە باوکیان کۆچی دوایی کرد و باری ژیان قورسایی خستە سەر شانیان. هەر لە سەرەتای هێرشی هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی بۆ سەر کوردستان شەهید قادر، بوو بە لایەنگری دڵسۆزی سازمانی خەبات و چەکی لایەنگری هەڵگرت و ئەرکی سازمانی بەباشی بەڕێوە بردو لە ساڵی 1362 دا بوو بە پێشمەرگەی ڕەسمی، لە زۆربەی عەمەلیاتەکانی ناوچەی سەردەشت دا وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی زۆر قارەمانانە بەشداری کرد و نمونەی ئازایەتی و بە ورەیی و دڵسۆزی بوو. پاکی و چاکی شەهید قادر بۆ هەموو لایەک ڕوون بوو، بۆیەش لە ناودڵی خەڵک و هاوسەنگەرەکانی دا بە تەوەاوەتی جێگەی خۆی کردبۆوە. کاک قادر بە دڵ سازمانی خۆشدەویست و ئەوینداری کوردستان بوو. لە ڕۆژی 11/11/1363 دا لە کاتێکدا کە شەهید قادر لە کۆخی خۆیان لە خوار گوندی نستان بە هۆی نەخۆشی لە جێگادا کەوتبوو هێرشکارانی قین لە دڵی ڕژێم کە هێرشیان کردبووە سەر نستان و دەوروبەری چوونە سەری و زۆر شەهیدیان کرد.

هەزاران سڵاو لە شەهیدان و ڕێگایان پڕ لە ڕێبوار بێت


4 ساڵ و 9 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران