مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بریارنامەی ژمارە 752 کە لە مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردوو گەڵاڵە کردبوو خستیە دەنگدانەوەو بە زۆرینە پەسەندی کرا.
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بریارنامەی ژمارە 752 کە لە مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردوو گەڵاڵە کردبوو خستیە دەنگدانەوەو بە زۆرینە پەسەندی کرا.
لەو بڕیارنامەی پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی ئێران و مەحکومکردنی سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی پشت ڕاست کراوە.
نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ٩ ڕێبەندانی 1398 کۆچی خۆری بڕیارنامەیەکیان پەسەند کرد کە لە و بڕیاڕنامەدا وێرای پشتیوانی لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ئێران، دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندیان بە هۆی سەرکوتی ناڕەزایەتی ڕەوای خەڵک مەحکوم کرد.
بڕیارنامەی 752ی نوێنەرانی مەجلیسی نۆێنەرانی ئەمریکا لە دێسامبری ساڵی ڕابردوو لەلایەن تێئۆدۆر دویچ،لە حیزبی دیموکراتی ئەمریکا بۆ کاروباری دەرەوە وە هەروەها جۆ ویڵسۆن،یاسا دانەری حیزبی کۆماریخوازەکان پێشکەش کرا.لە ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر کە لە بەردەوامی گرانبوونی بەنزین دەستی پێکرد،نەک تەنیا ئینتەرنێت لەسەرتاسەری وەڵات داخرا،ئەو هەواڵە گشتگیرانەی لە سەرکوت و تەقە کردن لەخەڵکی ناڕازی و خەڵکی بێ دەسەڵات ڕاگەیەندرا.
ڕژیمی ئاخوندی تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی ڕانەگەیاندووە،و ژمارەیەک لەو بنەماڵانەی کە دەیانویست پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهیدەکان دابنێن زیندانی کراون.