رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 10ی رێبەندانی 1398 ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دە
رۆژی پێنج شەممە ریکەوتی 10ی رێبەندانی 1398 ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردەو لەژێر ناوی دەورەی شەهید " حەسەن سەلیمی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا روو لە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان ووتی:
ڕێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، شانازیەکی گەورەیە بۆ هەر تاکێک کە هەستی نەتەوایەتی و کوردایەتی و شۆڕشگێری لەلا دروست دەبێ و بڕیاری هاتنە ناو مەیدانی خەبات و تێکۆشان دەدات.
ڕێبازی سازمانی خەبات و دامەزرێنەرە مەزن و بیرمەندەکەی، جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدین حوسێنی، ڕێبازێکی بێ پەڵەیە لە مێژووی بەرخودان و تێکۆشانی گەلی کورددا، تێکۆشەرانی ئەو ڕێبازەش بە لەخۆ بردووی و سادقانە و ئازایانە ئەسپی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆرو دەسەڵاتی ستەمگەر و خوێنڕیژیان تاو داوەو لەپێناو گەیشتن بە ماف و ئازادی و ویست و داواکانی نەتەوە و گەلەکەیان بۆ دەقەیەکیش کۆڵیان نەداوەو پاشەکشەیان نەکردووە.
خەباتی گەلی کورد لەپێناو بەدەست هێنانی ماف و ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ناعەداڵەتی، بە سەدان ساڵە بەردەوامە و ئەو گەلە بە بەردەوامی لەلایەن دەسەڵاتە دیکتاتۆر و فاشیستەکانەوە ئاسمیلا کراوە، بۆیە ئەوەش ئەرکی هەریەکە لە ئێمە وەک تاکێکی کورد و وەک تێکۆشەرێکە کە بە بەردەوامی و بەبێ دابڕان لەو پێناوەدا تاو بدەینێ و لەتێکۆشان نەوێستین تا سەرکەوتن و گەیشتنی یەکجاری نەتەوەکەمان بە ماف و ویست و ئامانجەکانی. ئاڵوگۆڕەکان خێران و پێویستیەکانی خۆ ئامادەکردن بۆ هەر ئاڵوگۆڕێک، زەرورەتێکی مێژووییەو پێویستە و ئەرکی هەر یەک لە ئێمە ئەوەیە کە هەستی بەرپرسیارەتیمان لەلا دروست بێ بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان و قوربانی دان لە پێناو نیشتمان ببێتە ئەولەویەتی کارەکانمان و سازمان بە وەسیلەی گەیشتن بەو ئامانجە بزانین.
لەدوای وتەکانی خاتوو شیلان محەممەدی، سرودی من پێشمەرگەم لەلایەن پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان پێشکەش کرا و پاشان پەیامی پێشمەرگەی خولی شەهید حەسەن سەلیمی لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی تازە پەیوەست بوو بەناوی کاک ئەمیر شنۆیی پێش کەش کرا کە تێیدا وێرای دەستخۆشی لەمامۆستایان ئاورێک لە ئەرک و کارەکانی پێشمەرگە درابوویەوە. لەدوای پەیامی پێشمەرگە پەخشانێک لە لایەن هاورێی پێشمەرگە کاک ئەیووب عارفی پێشکەش کرا و دوایین بڕگەش چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن ئەندامانی رێبەرایەتی دەورگێر لە دەورەکە دابەش کرا و بە پیرۆزبایی کردن لەیەکتر کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.