هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری

سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری
گەلە بەشخوراو نیشتمانە بەشکراوەکەمان کە مەودای تەمەنی خەباتی سوور و لە خوێن شەڵاڵی و بە بەرینایی بەرەی جەنگی دژی داگیرکەری زۆردار، قوربانی دەداو حەماسە دەخوڵقێنێ و هەر ڕۆژە لە شوێنێک و هەر دەمە بە چەشنێک تابلۆی فیداکاری و شۆڕشگێری دەڕازێنێ و تەواو بە خوێنی ڕۆڵە نەبەز و قارەمانەکەی سەر دێڕی زێرینی زیندویی و کۆڵ نەدەری و خەباتگێری خۆی بە پێنووسی ئاگرین لە سەر تەتەڵەی مێژووی خەباتی شێلگیری گەلان دەنووسێ. سازمانە خۆشەویستەکەمان کە نوێنەری ڕەسەن و ڕاستی ئەو گەلە نەبەزە نەوەستەیە لەو قوربانیە بە بەهایە بەشێکی بەنرخ و بەرچاوی بەخشیوە و بەو تەمەنە کورتەی خۆی شاگوڵی گەش و غونچەی تازە خەندەی خوێناوی زۆری کردۆتە دیاری بۆ گەلەکەی و مەجلیسی خەبات و شۆڕشی پێ بۆن خۆش و پڕ لە شەوق کردوە، کە ئێمە لێرەدا تەنیا کۆڕەکەمان بە نواندن و ناساندنی غونچەی تازە پشکووتوو پڕبۆن و بەرامە دەکەین، کە پەلکە ساواو سوورەکانیان تازە بە گێژەڵوڵەی زۆرداری هەڵوەریوە. باسی شۆڕە لاوێکی قارەمان و بە ئیمان دەکەین،
کە ئەویش کاک وەفا جەعفەری کوڕی سەدیق خەڵکی بانەیە.
شەهید وەفا جەعفەری لە ڕێکەوتی 15/5/1361 داو لە تەمەنی17 ساڵی دا هاتە ناو ڕیزی سازمان و لەو ماوەی پێشمەرگایەتیەی دا لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی بۆکان و سەقز و بانە و سەردەشت دا بەشدار بوو، بە ئازایەتی و لێزانی و هاوسەنگەری بەناوبانگ بوو. بەداخێکی گرانەوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەراو میراوا لە ڕۆژی 11/11/1364 شەهید بوو.
شەهیدان نامرن نەوە قارەمانەکانی، میدیاو
کەی خەسرەون..


4 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران