حاجی شێخ مستەفای سەرقوڵ، کەسایەتی خۆشناوی شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
حاجی شێخ مستەفای سەرقوڵ، کەسایەتی خۆشناوی شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 16ی ڕێبەندان، کەسایەتی کورد پەروەر و ئازاو خەمخۆری ساداتی سەرقوڵ، حاجی شێخ مستەفای سەرقوڵ، بەهۆی تەمەنەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو مامی کاک ڕێبوار حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و برای گەورەی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی کەسایەتی دیاری شاری بانە بوو.
بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو کەسایەتیە خۆشناوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە کاک ڕێبوار حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی برای ناوبراو و کچ و کور و خانەوادە و دانیشتوانی سەرقوڵی بانە ڕادەگەێنین، لەخودا داواکارین سەبوری بۆ هەموو لایەک عەتا بفەرموێ.
إنا لله وإنا إلیه راجعون