شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بانەمەری 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بانەمەری 1395

-- فشاری ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیێکی سیاشی کورد
__ هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی کورد مۆچی دوایی کرد
__ نووسەرێکی لاو لە شاری سنە دەستبەسەر کرا
__ دوو هاووڵاتی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
__ ڕاهێنه‌ری بۆکسی کوردستان بانگهێشتی ئۆردووی نەتەوەیی ئێران کرا
__ زیاتر لە ١٥ پارێزەر لە مازەندەران دەستبەسەر کران
__ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌سته‌نبوڵ روویدا

 

 

فشاری ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیێکی سیاشی کورد

ئیتلاعات فشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ بەشداریکردنیان لە ویدیوێکدا کە لە لایەن دەنگ و رەنگی رژێمی ئاخوندییەوە درووست کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئیتلاعات بنەماڵەی سامان نەسیم زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ناچار کردووە کە لە ویدوێکدا کە درووستیان کردووە بەشداری بکەن. هەر وەها بە پێی ئەم راپۆرتە، چەند بەرپرسێک کە خۆیان بە لایەنگری مافی منداڵ ناساندووە لە زیندان فشاریان خستووەتە سەر سامان کە لەو ویدیویەدا بەشدار بێت کە ناوبراوو قووڵی نەکردووە و پێیان وتووە کە ئەم کارە بە ئەمری جێگری نێونەتەوەیی قووەی قەزاییە و محەمەد جواد لاریجانی بەرێوە دەچێت. جێگەی باسە کە ماوەێک لەمەوبەر بەرپرسانی زیندانی ورمێ ئەم زیندانیە سیاسیەیان بانگهێشت کردووە و پێیان راگەیاندووە کە بەرێوە چوونی حوکمەکەت نزیکە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندێکی ناسراوی کورد مۆچی دوایی کرد

 فایق ئیزه‌‌‌دی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی ناسراوی بواری مۆسیقای فۆلکلۆری مه‌‌‌ریوان کۆچی دوایی کرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فایق ئیزه‌‌‌دی کوڕی حاج عه‌‌‌بدوڵڵا بالان ناسراو به‌‌‌ "حه‌‌‌مه‌‌‌ مه‌‌‌لا" له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 73 ساڵان به‌‌‌هۆی نه‌‌‌خۆشینی جگه‌‌‌ر له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان کۆچی دوایی کرد. ته‌‌‌رمی ئه‌‌‌م هونه‌‌‌رمه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شداریی به‌‌‌رپرسان و هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندان و چینه‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ گۆڕستانی دارسه‌‌‌یرانی پێشووی مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ خاک سپێردرا. فایق ئیزه‌‌‌دی کوڕی حاج عه‌‌‌بدوڵڵا بالان ناسراو به‌‌‌ "حه‌‌‌مه‌‌‌ مه‌‌‌لا" له‌‌‌ ساڵی 1322 له‌‌‌ گوندی میرئاوای مه‌‌‌ریوان له‌‌‌دایکبوو و له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 16 ساڵانه‌‌‌وه‌‌‌ کاری هونه‌‌‌ری ده‌‌‌ستپێکرد و توانی ببێته‌‌‌ هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندێکی ناسراو له‌‌‌ بواری فۆلکلۆردا.

 

 

 

 

 

 

 

 

نووسەرێکی لاو لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

 هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە، هەوڵی دەستبەسەرکردنی لاوێکی نووسەریان دا.بەپێی ڕاپۆرتی  کوردپا، لە پێشانگایەکی هونەری لە شاری سنە، هێزە ئەمنیەتییەکان، ئومید سلێمانی، ئەندامی کانوونی نووسەران لە پارێزگای کرماشان‌یان دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست. دەستبەسەر کردنی ئومید سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، چەند کەسێک لە لیباس شەخسییەکان لە فێستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەری نەتەوەکانی ئێرانی، ئومید سلێمان‌یان دەستبەسەر کرد. ئومید سلێمانی ناسراو بە "سەنگەر"، خەڵکی شاری پاوە کە خاوەنی سێ بەرهەم بە ناوەکانی "راز اهرام، منگقه ٥٢"،"خنیاگر انزوا" و " ێ‌رزوهای نفرین"ـە.ناوبراو لە قۆناغی کارناسی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی شاری تاران و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی وەکوو لاوترین نووسەر لە ناوچەی هەورامان دەست نیشان کرا بوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر و تۆمەتی دەستبەسەر کردنی ئەو لاوە کوردە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

 

 

 

 

 

 

 

دوو هاووڵاتی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو هاووڵاتی بۆکانی لە یەک رۆژدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە 26ی بانەمەری 1395، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان له‌‌‌ یه‌‌‌ک ڕۆژدا خۆیان کوشت. بە پێی ئەم راپۆرتە، سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو پیاوێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی عه‌‌‌لی ئاوای بۆکان لە رێگای خۆی هه‌‌‌ڵواسینەوە گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ستدا. هەر وەها شه‌‌‌وی هه‌‌‌مان ڕۆژ گه‌‌‌نجێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن 28 ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیانی پێشووی شاری بۆکان خۆی کوشت. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵا, کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو هاووڵاتیە کوردە هیچ هەواڵێک بلاو نەکراوەتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

ڕاهێنه‌‌‌ری بۆکسی کوردستان بانگهێشتی ئۆردووی نەتەوەیی ئێران کرا 

راهێنەری بۆکسی کوردستان، جه‌‌‌ماڵ فه‌‌‌ره‌‌‌نگیس زاده" سه‌‌‌رۆکی لێژنه‌‌‌ی بۆکسی کوردستان له‌‌‌ ژێر ناونیشانی ڕاهێنه‌‌‌ر بۆ ئۆردووی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی نەتەوەیی بۆکسی گه‌‌‌وره‌‌‌ساڵانی وڵاتی ئێران بانگهێشت کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌ ڕاگەیێندراوی کادری ته‌‌‌کنیکی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی نەتەوەیی بۆکس خولی نوێی ڕاهێنانه‌‌‌کانی ئۆردووی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی نەتەوەیی بۆکسی ئێران به‌‌‌ به‌‌‌شداریی 13 بۆکسۆر له‌‌‌ رۆژی 25ی مانگی بانەمەری 1395ی هه‌‌‌تاوی له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی وه‌‌‌رزشیی ئینقلابی تاران به‌‌‌دواداچوونی بۆ ده‌‌‌کرێت. به‌‌‌ پێی ده‌‌‌قی ئه‌‌‌م ڕاپۆرته‌‌‌، له‌‌‌م ئۆردووه‌‌‌دا 5 ڕاهێنه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی نەتەوەیی ئێران چاودێری و هاوڕێتی ده‌‌‌که‌‌‌ن و جه‌‌‌ماڵ فه‌‌‌ره‌‌‌نگیس زاده‌‌‌ سه‌‌‌رۆکی لێژنه‌‌‌ی بۆکسی کوردستان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن فیدراسیۆنی بۆکسی ئێران وه‌‌‌کوو ڕاهێنه‌‌‌ر له‌‌‌ ته‌‌‌نیشت کادر و ده‌‌‌سته‌‌‌ی ته‌‌‌کنیکی چالاکی ده‌‌‌کات.تیمی هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی بۆکسی وڵات خۆی بۆ به‌‌‌شدارییه‌‌‌کی به‌‌‌هێز له ڕکابەرییه‌‌‌کانی به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی به‌‌‌شی یاریزانه‌‌‌کان بۆ ئۆڵه‌‌‌مپیک که‌‌‌ رۆژی 18ی مانگی جۆزه‌‌‌ردانی ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌ شاری باکۆ له‌‌‌ وڵاتی ئازه‌‌‌ربایجان به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت، ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌کات.

 

 

 

 

 

 

 

 

زیاتر لە ١٥ پارێزەر لە مازەندەران دەستبەسەر کران

سەرۆکی بەشی زانیارییەکانی دادگوستەریی گشتی پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاندØ› زیاتر لە ١٥ پارێزەریان لە پارتییەکی شەوانە لە شارستانی "سۆرخڕوود" دەستبەسەر کردووە.ڕادیۆ زەمانە لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ لە شارستانی سۆرخڕوود هێزی ئینتزامی هێرش دەکاتە سەر پارتییەکی شەوانە کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٥ پارێزەری دادگوستەری دەستبەسەر کراون، کە وەک نەبی مۆسلێمی ڕایگەیاندووەØ› بە سەرخۆشی سەرقاڵی سەماکردن بوون.٢ حەوتوو پێش ئێستاش هەواڵدەریی میزان ئاشکرای کردبوو کە هێزی ئینتزامی ٧ ئەکتەری ناسراوی سینمای ئێرانیان لە پارتییەکی هاوشێوە لە "سعادت ێ‌باد"ی تاران دەستبەسەر کردووە. هێزەکانی رژێمی ئاخوندی ساڵانێکە لە دژی ئەم چەشنە پارتی و میوانییە شەوانانە دەوەستنەوە کە بە شێوەی خۆڕسک لە لایەن خەڵکەوە بەڕێوە دەچن، بەڵام هیچ کات نەیانتوانیوە پێش بە دووبارە بوونەوەی بگرن، ئەمەش وەک کۆمەڵناسان دەڵێن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵگای ئێران کۆمەڵگایەکی خەمۆکە و خەڵک هەوڵ دەدەن بەمشێوەیە لە ئازارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دوور بکەونەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئه‌‌‌سته‌‌‌نبوڵ روویدا

سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی‌ ئه‌‌‌مڕۆ دوشه‌‌‌ممه‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی‌ (مالتبه‌‌‌) له‌‌‌ ئه‌‌‌سته‌‌‌نبوڵ روویداو به‌‌‌و هۆیه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ چوار که‌‌‌س برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی‌ ئه‌‌‌مڕۆ بۆمبێکی‌ چێنراو که‌‌‌ له‌‌‌ژێر یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پرده‌‌‌کان دانرابوو له‌‌‌سه‌‌‌ر رێگای‌ خێرا به‌‌‌ره‌‌‌و ئه‌‌‌نقه‌‌‌ره‌‌‌ ته‌‌‌قیوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌شه‌‌‌و چوار که‌‌‌س برینداربوون و زیانیش به‌‌‌ر ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک ئۆتۆمبیل که‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌و شوێنه‌‌‌دا تێپه‌‌‌ڕیوون.دوای‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌، کارمه‌‌‌ندانی‌ ئاسایش له‌‌‌رێگه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌یرکردنی‌ کامێراکانی‌ چاودێری‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌ستیان کرد به‌‌‌ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ئامانجی‌ ناسینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ی‌ بۆمبه‌‌‌که‌‌‌ی‌ دانابوو.تائێستاش هیچ لایه‌‌‌نێک به‌‌‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدانی‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ نیشان نه‌‌‌داوه‌‌‌.


8 ساڵ و 6 مانگ و 6 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بانەمەری 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی بانەمەری 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران