یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی سازمانی خه‌بات به‌بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان،یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

په‌یامی سازمانی خه‌بات به‌بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان،یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ڕاپه‌‌ڕیوی ئێرانه‌ به‌سه‌ر رژیم و نیزامی پاشا‌یه‌تی له‌ ئێران دا

خه‌‌‌ڵکی خه‌‌‌باتگێڕ و تێکۆشه‌‌‌ری ئێران و کوردستان!
که‌‌‌سوکاری سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی شه‌‌‌هیدان و زیندانیانی سیاسی!
٢٢ی ڕێبه‌‌‌ندانی ١٣٥٧ ساڵڕۆژی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی شۆڕشی گه‌‌‌لانی ڕاپه‌‌‌ڕیوی ئێرانه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر رژیم و نیزامی پاشا‌یه‌‌‌تی له‌‌‌ ئێران دا. خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوی ئێران له‌‌‌و ڕۆژه‌‌‌دا تاج و ته‌‌‌ختی شای دیکتاتۆر و له‌‌‌ خۆباییان، به‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م دام و ده‌‌‌زگا و سوپاو ده‌‌‌زگای ئیتلاعاتی (ساواک)ی ترسناک و داپلۆسێنه‌‌‌ر، تێکڕووخاند و تۆماری ٥٠  ساڵه‌‌‌ی حکوومه‌‌‌تی په‌‌‌هله‌‌‌وییان پێچایه‌‌‌وه‌‌‌.
ئه‌‌‌و شۆڕشه‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌م و ئاکامی په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی، ڕاپه‌‌‌ڕین و جمووجۆڵی ئیعترازیی گه‌‌‌لانی ئێران بوو، که‌‌‌ چه‌‌‌ند ده‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ژێر حاکمییه‌‌‌تی زوڵم و زۆری ڕێژیمی پاشایه‌‌‌تی دا وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتووبوون و بڕیاریان دا‌بوو خۆیان له‌‌‌ژێرده‌‌‌ستی و‌ دیکتاتوری ڕزگار بکه‌‌‌ن و ئازادی، سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی و ژیانێکی شیاو له‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌یاندا دابین بکه‌‌‌ن. ویست و داخوازی و خه‌‌‌باتی گه‌‌‌لانی ئێران، به‌‌‌درێژایی مێژوو بۆ ئه‌‌‌و ئامانجه‌‌‌ بووه،‌ که‌‌‌ ئازادی و مافی یه‌‌‌کسان و دیموکراسی و دادپەروەری بچه‌‌‌سپێ و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕه‌‌‌ش و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیی زاڵمان و دیکتاتۆران و خوێنڕێژان کۆتایی پێ بێت و خه‌‌‌ڵک بگه‌‌‌نه‌‌‌ که‌‌‌ناری ئارامی، به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ئێستایی ڕژیم توانیان به‌‌‌ قۆسته‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ده‌‌‌رفه‌‌‌ته و به‌‌‌که‌‌‌ڵکوه‌‌‌رگرتن له‌‌‌‌ هه‌‌‌ستی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی خه‌‌‌ڵک، سود له‌‌‌و بۆشاییه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ وه‌‌‌ربگرن و شۆڕشی گه‌‌‌لانی ئێران بکه‌‌‌ن به‌‌‌ پرده‌‌‌بازێک بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات.
به‌‌‌م شێوه‌‌‌ش ئه‌‌‌و ئامانج و ده‌‌‌سکه‌‌‌وتانه‌‌‌ی که‌‌‌ گه‌‌‌لانی ئێران له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ئه‌‌‌و شۆڕشه‌‌‌دا به‌‌‌ده‌‌‌ستیان هێنا و به‌‌‌رهه‌‌‌می خه‌‌‌باتی شۆرشگێڕان و ئازادیخوان و قوربانی دانی خوێنی نه‌‌‌وه‌‌‌کان بۆ جارێکی تر که‌‌‌وته‌‌‌ ده‌‌‌ستی که‌‌‌سانێک که‌‌‌ نه‌‌‌ک باوه‌‌‌ڕیان به‌‌‌ دیموکراسی و ئازادی نه‌‌‌بوو، به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌مانیش نموونه‌‌‌یه‌‌‌کی قێزێونی تربوون له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداری زاڵمانه‌‌‌ و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی فکری شۆفێنیزمی و دیکتاتۆری. ئێران بۆ جارێکی دیکه‌‌‌‌ش، که‌‌‌وته‌‌‌ ژێر ڕکێفی ئه‌‌‌و هه‌‌‌لپه‌‌‌رستانه و به‌‌‌م شێوه‌‌‌ش خه‌‌‌ڵکی سته‌‌‌مدیده‌‌‌ و ‌ شۆرشگێڕان و ئازادیخوازان دوباره‌‌‌ که‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ر شاڵاوی هێرشی دڕندانه‌‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی هه‌‌‌لپه‌‌‌رست و دیکتاتۆر.
به‌‌‌هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری ڕێژیمی ئاخوندی، ئازادی به‌‌‌ته‌‌‌واوی دیل و به‌‌‌ند کرا. زیاتر له‌‌‌ ٤١ ساڵه‌‌‌ ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌دڕندانه‌‌‌ترین شێوه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان ده‌‌‌چه‌‌‌وسێنێته‌‌‌وه‌‌‌ و بۆته‌‌‌ هه‌‌‌وێنی نائارامی و ئاژاوه‌‌‌ و تیرۆر له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا. له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی سیاسه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ و خۆپه‌‌‌رستانه‌‌‌ی ڕژیم، هه‌‌‌زاران ڕۆڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌م گه‌‌‌له‌‌‌ خوێنیان ڕژا و برسی و هه‌‌‌ژار کران و سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانه‌‌‌کانیان به‌‌‌تاڵان چوون. چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی زیاتری که‌‌‌مایه‌‌‌تی و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی تری غه‌‌‌یره‌‌‌ فارس‌ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌م له‌‌‌ڕووی میلله‌‌‌ت و هه‌‌‌میش له‌‌‌ڕوی عه‌‌‌قیده‌‌‌و مه‌‌‌زهه‌‌‌ب و زمان و کلتوریانه‌‌‌وه‌‌‌،‌ به‌‌‌شێکی تربووه‌‌‌ له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی چه‌‌‌په‌‌‌ڵی ڕژیم و به‌‌‌م شێوه‌‌‌ش خه‌‌‌ڵکی کوردستانی ئێران له‌‌‌ ژێر فشار و هێرشی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ڕژیم دان و ماف و ئازادیه‌‌‌کانیان به‌‌‌ ته‌‌‌واوی مانا پێشێل ده‌‌‌کرێ و سه‌‌‌روه‌‌‌ت و ماڵیان داگیر ده‌‌‌کرێ.
سیاسه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ڕژیم سات له‌‌‌ دوای سات نه‌‌‌هامه‌‌‌تی زیاتری بۆ خه‌‌‌لکی ئێران و کوردستان به‌‌‌دواوه‌‌‌یه‌‌‌ وته‌‌‌نها خه‌‌‌بات و قوربانی دان له‌‌‌ پێناو ڕوخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ ده‌‌‌توانێ برینی چه‌‌‌ندان ساڵه‌‌‌ی ویست و داخوازیه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک ساڕێژ بکاو، خه‌‌‌بات و ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ژنان و لاوان وه‌‌‌دی بێنێ. بێگومان ناڕه‌‌‌زایی و خۆپیشاندانه‌‌‌کان دژی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژیم و به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ڕاپه‌‌‌ڕینی مانگی خه‌‌‌زه‌‌‌لوه‌‌‌ر و به‌‌‌فرانباری ئه‌‌‌مساڵ ده‌‌‌رخه‌‌‌ری ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ن که‌‌‌ ڕووخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ له‌‌‌ئان و سات دایه‌‌‌و ڕژیم هیچ به‌‌‌ها و پێگه‌‌‌یه‌‌‌کی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری نه‌‌‌ماوه‌‌‌.
ئامانج و دروشمی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و دامه‌‌‌زرانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی دیموکراتیکه‌‌‌ و پشتیوانیه‌‌‌ له‌‌‌ ماف و ئازادیه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان. ئه‌‌‌رکی هه‌‌‌موو تێکۆشه‌‌‌ر و خه‌‌‌باتکارێکی ڕێگه‌‌‌ی ئازادیه‌‌‌ که‌‌‌ پشتیوانی له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌رینی خه‌‌‌ڵک بکا و هه‌‌‌وڵبدا بۆ به‌‌‌دیهێنانی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی ئامانجی شۆڕشی ٢٢ی ڕێبه‌‌‌ندان.
هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ شۆڕشگێڕه‌‌‌کان ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ نابێ بێڵن ووڵات بکه‌‌‌وێته‌‌‌ ده‌‌‌ست که‌‌‌سانی دیکتاتۆر و خوێنڕێژ. تاکه‌‌‌ ڕێگاش بۆ پێش گرتن له‌‌‌وه‌‌‌،‌ پشتیوانیه‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌بات و داواکاری خه‌‌‌ڵک و تێکۆشان و یه‌‌‌کڕیزی شۆڕشگێڕانه‌‌‌ به‌‌‌ ئامانجی ڕوخانی یه‌‌‌کجاره‌‌‌کی ڕژیمی ئاخوندی و هه‌‌‌وڵدان‌ بۆ دامه‌‌‌زرانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی سیکولار و دیموکرات‌ بۆ داهاتوی ئێران و کوردستان.
سەرکەوێ خەباتی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌لانی ئێران.
سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی شۆڕشی کورد لە پێناوی وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی.
بڕوخێ ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ئێران.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران/کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی
٢٢ی رێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١١ی فێورییەی ٢٠ ٢٠ ی زایینی


4 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سازمانی خه‌بات به‌بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان،یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

په‌یامی سازمانی خه‌بات به‌بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان،یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران