رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی بەفرانباری ۱۳۹٨، نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاگەێندراوێکدا وێڕای تاوانبارکردنی ئێران بە هێرشی موشەکی بۆعەرەبستان،کردەو
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی بەفرانباری ۱۳۹٨، نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاگەێندراوێکدا وێڕای تاوانبارکردنی ئێران بە هێرشی موشەکی بۆعەرەبستان،کردەوە خراپکاریەکانیان و هەڕەشەی بۆسەر ناوچەکە، پێداگری لەسەر دوبارەکردنەوەی قەدەغەکردنی نێونەتەوەیی فرۆشی چەک و تەقەمەنی بە ئێرانە کردەوە .
ئەم ڕاگەێندراوە لە پێوەند بە ڕاپۆرتی نوێی کارناسانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بارەی یەمەن پێشکەش کراوە .لەم ڕاگەیندراوە جارێکی دیکە ئێران تاوانبار دەکرێ کە دەستی بوە لەهێرشە موشەکیەکان بۆ دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستان . لەم ڕاپۆرتە دا ئاماژە بەوە کراوە کە حوسیەکانی یەمەن توانایی ئەم هێرشانەیان نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە رژیمی ئاخوندی ئەم تاوانەی ڕەد کردوە و حوسیەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن لە ناوچەکە گرتویانەتە ئەستۆ .کارناسانی رێکخراوی نەتەوەکان لە کۆتایین ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش باسیان لەوەکردوە کە تایبەتمەندی فەنی هەندیک لە چەک و تەقەمەنیەکانی چەکدارانی حوسی لەگەڵ ئێران لەیەک دەچن .
رژیمی ئاخوندی وێڕای تەئید کردنی پشتیوانی لە چەکدارانی حوسی ،ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەوان و پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەد دەکاتەوە .
دەوڵەتی ئامریکا لە مانگی سەرماوەز قاسم سلێمانی لە بەغدا کوشت و دۆناڵد ترامپ فەرماندەی هێزی قودسی بە یەکەم ترۆریستەکانی جیهان لەقەڵەم دا .
ئێران لە دژکردەوەێیک دوبنکەی سەربازی ئامریکای لە عێراق موشەکباران کرد .لەم ڕاگەێیندراوە دا نوێنەری ئامریکا وتی کەمترلە ۳٦هەفتە لە قەدەغە کردن و گەمارۆی نێونەتەوەیی لەدژی مامەڵەی چەک و تەقەمەنی لەگەڵ ئێران ماوە کەپێویستە دوبارە بکرێتەوە.
واشنتۆن دەڵێت دوبارەنەکردنەوەی ئەم گەمارۆیانە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەک و تەقەمەنی ئاسانتر دەکات و زیاتردەبێتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی .هەروەها بەرپرسانی ئامریکایی پێشتریش داوای دوبارە کردنەوەی ئەم گەمارۆیانەیان کردبوو .