یەکێک لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەر کە لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاگایی ئیسفەهانەوە گیرابوو، لەژێر شکەنجەدا گیانی دا.
یەکێک لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەر کە لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاگایی ئیسفەهانەوە گیرابوو، لەژێر شکەنجەدا گیانی دا.
بە پێی هەواڵی (ایران کارگر) مێهران عەلیپور لەدایک بووی شاری کازرۆن و دانیشتوی ئیسفەهان، کەلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەر بەشداری کردبوو لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاگاییەوە گیرابوو .ناوبراو لە دوای دوومانگ شکەنجەی سەخت هەفتەی پێشوو لە ئاگایی ئیسفەهان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە کۆتاییدا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی ڕێبەندان بەهۆی لێدان و شکەنجە گیانی داوە .ئیتڵاعاتی ئیسفەهان هەڕەشەی لەبنەماڵەی ناوبراو کردووە کە مافی ئەوەیان نیە لەو پێوەندەدا بۆ ڕاگەیاندنەکان قسە بکەن. هەواڵدەری فەڕانسە پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان نیگەرانن لەپێوەند بە شکەنجەی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە بەندیخانەکانی ڕژیم دا.