ڕۆژی شەممە ۲٦ی ڕێبەندان بەرپرسانی پێنج وڵات لە دوهەمین کۆبونەوەی خۆیاندا پێداگریان کرد لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران بە پرسیارە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕوداوە و داوای نارد
ڕۆژی شەممە ۲٦ی ڕێبەندان بەرپرسانی پێنج وڵات لە دوهەمین کۆبونەوەی خۆیاندا پێداگریان کرد لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران بە پرسیارە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕوداوە و داوای ناردنی سندوقی ڕەشی ئەو فڕۆکە ئۆکراینیەیان کردوە بۆ دەرەوەی وڵات. کۆبونەوەی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی کانادا ،ئۆکراین ،ئەفغانستان و وەزیری بەرگری سوئێد و پلەبەرزێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مۆنیخ بەڕێوەچوو ،کە ئاکامەکەی دەرکردنی ڕاگەێیندراوی دو مادەیی بوو .
ئەم ڕاگەێیندراوە فڕانسوا فیلیپ شامپین وەزیری دەرەوەی کانادا خوێندیەوە کە لە ناوەڕۆکی ڕاگەێیندراوەکە داوا لە ئێران کراوە ئەرکەکانی خۆی بەپێی بەڵێنە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکات.
وەزیری دەرەوەی کانادا لە وتەکانی خۆی ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی ئەم پێنج وڵاتە لەم کۆبونەوەدا پێداگرن لەسەر دادپەروەری و ڕوون کردنەوە و بەرپرسیارەتی تەواوی ئێران .
ناوبراو ووتی داوامان لە محەممەد جەواد زەریف کردووە کە میوانی ئەم کۆبونەوە بوە کە ئێران دەبێت بە زووترین کات وەڵامی پرسیارەکانی پێوەست بەو ڕوداوە ناخۆشە بداتەوە.
ئێران تا ئێستە لەناردنی سندوقی ڕەشی ئەم فڕۆکە پێشگیری کردووە و لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مۆنیخ ڕایگەیاندووە ئەم سندوقە ڕەشە لە ئێران ناڕواتە دەرەوە ،ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێران توانای خوێندنەوەی سندوقی ڕەشی ئەم فڕۆکەیةى نیە و محەممەد جەواد زەریف وتویەتى دەبێت ئەم پێداویستیانە بة ئێران بدرێت.