سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە گیرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە گیرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە.
هەواڵدەری هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمندانی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی ”نێ“ سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ کوڕی ئارام و ”حەمید ئەژدەری“ کوڕی مەحموود، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە هەوڵێکی زۆریان داوە هەتا لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان و شوێنی ڕاگیرانیان ئاگادار ببنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئوسامە بامداد و حەمید ئەژدەری ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە کلوپێکی وەرزشی و بە بێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی، دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کران ئازار و ئەشکەنجە درابوون.
ئەو دوو مێرمنداڵە کە هەردوویان تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.