رۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی کۆچی خۆری بە بۆنەی هەفتاهەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵۆنی "پێشەوا"ی شاری هەولێر رێورەسمێک بەرێوە چوو کە لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموکرات هەیئەتێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەشدارییان کرد. سەرەتای ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.
شاندی سازمانی خەبات کە پێک هاتبوون لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و بەرێز کاک جەلالی خۆشکەلام ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە لایەن ئەندامانی رێبەری حدکا پێشوازیی کران و هەروەها بەو بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات پێش کەش بە بەرێوە بەرانی رێورەسمە کە کرا.