بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ٤ کەس کوژران
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران ٤ هاووڵاتیی کورد دەکوژرێن و کەسێکی دیکەش بە توندی بریندار دەبێت.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، Ø› لە جاددەی سەقز ـ بۆکان چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی "سەرا" ماشێنێکی لە جۆری سەمەند دەدەنە بەر دەسڕێژیی ڕاستەوخۆی گولـلە و لە ئەنجامدا شۆفیرەکەی دەکوژرێت. بە هۆی کوژرانی شۆفیرەکەوە، ماشێنی ئەو هاووڵاتییە کورەدە لەگەڵ ماشێنێکی جۆری پێژۆ کە لە شاری بۆکانە و بەرەو شاری سەقز ڕۆیشتووە تەسادووف دەکات و لە ئەنجامدا ٤ سەرنشینی پێژۆکە دەمرن و شوۆفیری پێژۆکە و کچەکەی بە توندی بریندار دەبن. شۆفیری ماشێنی پێژۆ و کچەکە بۆ نەخۆشخانی شاری بۆکان ڕادەگوازرێن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە تەندروستی شۆفیری پێژۆکە زۆر نالەبارە و هەنووکە لە کۆما دایە و کەچەکەش دوو دەست و لوتی شکاوە و لە نەخۆشخانەی شاریسەقز ڕاگیراوە. هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران هۆکاری هێرش و دەسڕێژی بۆ سەر ماشێنی سەمەندی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ ڕاگەیاندووە.
کاسبکارانی سەقز لە بەرانبەر شارەداریی ئەم شارەدا هەڵوێستیان گرت
کۆمپانیای پاسارگادی سەر بە سپای پاسداران، لە شاری سەقز سەرقاڵی سازکردنی پڕۆژەیەکە کە ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پاش تەواوکردنی پرۆژەی "مجتمع تجاری ێزادی" لە بەرگاراجی سەقز، لە لایەن کۆمپانیای پاسارگاد کە ڕەخنە و گلەیی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و وەک زۆرێک لە پڕۆژەکانی دیکە بێ پەراوێز نەبوو، ئەم کۆمپانیا دەستی داوەتە پڕۆژەیەکی دیکە لە بلواری کوردستانی ئەم شارە و لە بەردەم تێرمیناڵی بۆکان، کە دانیشتوان و کاسبکارانی ئەم ناوچەی هێناوەتە دەنگ. کاسبکاران و دانیشتوانی ئەم ناوچە لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ شارەداریی سەقز، کە 4 خاڵی سەرەکی لەخۆ دەگرێ، گومانی خۆیان لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی کارەکان و ئەنجامی پڕۆژەکە خستۆتە ڕوو کە بە وتەی خەڵک، نامەکەیان بێ وەڵام ماوەتەوە.
سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی کورد بوو بە باڵوێزی نێونەتەوەیی تایبەت بە ژینگە
سیامەن ڕەحمان" پاڵەوانی خەڵکی شاری شنۆ هاوڕێ لە گەڵ سێ وەرزشکاری دیکەی خەڵکی ئەم پارێزگایە وەکوو باڵوێزی نێونەتەوەیی ژینگە و دەریاچەی ورمێ ناسێندران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، موحسێن شادی، سیامەند ڕەحمان،، عەبدوڕەزا عەلیزادە و تاهیر عاشوری ئەو چوار یاریزانە بوون کە لە نمایشی فیلمەکانی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمی سەوز لە ورمێ بەشداریان کردبوو. ئەم چوار یاریزانە بە ئامادەبوون لە ناو کۆڕی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ پشتیوانی خۆیان لە چالاکییەکانی ژینگە پارێزی بۆ پاراستنی فرەیی ژینگەیی و سەرچاوە و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاند. بەڕێوەبەری گشتی ژینگە پارێزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی نمایشی فیلمی سەوز لە شاری ورمێ بە پێدانی خەڵاتێک دەسخۆشی لەو چوار یاریزانە کرد کە وەکوو باڵوێزی وەرزشی و فەرهەنگی ژینگە دۆست بەشداریان لە مێهرەجانەکەدا کردبوو.
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە وەرزشوانان لە شاری دیواندەرە
پاڵەوانان، ڕاهێنەران و سەرۆکی دەستە وەرزشییەکانی شاری دیواندەرە دەستخۆشیان لێکرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی وەرزشوانان و بنەماڵەکانیان بەڕێوەچوو لە پاڵەوانانی وەرزشی شاری دیواندەرە لە ساڵی ١٣٩٤ دەستخۆشی کرا. فەرمانداری شاری دیواندەرە لەم ڕێوڕەسمەدا رایگەیاند: شانازی بە سەرکەوتنی ئەم وەرزشوانانە دەکەم، ئەم یاریزان و ڕاهێنەرانە بە کەمترین کەرەستەی خزمەتگوزارییەوە توانیان میداڵیای پاڵەوانی مسۆگەر بکەن و ڕاهێنەرانیش توانیویانە چەند بەرە پاڵەوان بۆ ئەم شارە پەروەردە بکەن. فاتحی زیادیشی کرد: بە داخەوە لە بواری بەڕێوەبەرایەتیدا زۆر لاوازین و لە ئێستادا دوو پڕۆژەی مەلەوانگە و زۆرخانەی شاری زەڕینە نیوەچڵ ماونەتەوە که هیوادارم ئەم دوو پڕۆژەیەش هەرچی زووتر تەواو بکرێن و بگەنە قۆناغی کۆتایی. جێگەی باسە کە، لە ساڵی ٩٤دا وەرزشوانان توانیان ٥٧ میداڵ لە سەر ئاستی وڵات مسۆگەر بکەن کە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو ئەم ڕێژەیە بەرزبوونەوەیەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە.
لە ماوەی سێ رۆژدا 34 زیندانی لە ئێران لە سێدارە دراون
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 34 زیندانی لە زیندانەکانی یەزد تەورێز، ورمێ، ساری و یاسووج لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 29ی بانەمەری 1395، دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ بە ناوەکانی داریوش فەرەج زادە و غەفوور قادرزادە و دوو زیندانی لە زیندانی یاسووج و هەر وەها زیندانیێک لە زیندانی ساری لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی رابردووش 11 زیندانی لە زیندانی یەزد لە سێدارە دراون. هەروەها هەر لە رۆژی سێشەممە 28ی بانەمەر، سێ زیندانی لە زیندانی تەورێز لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە لە رۆژی 27ی بانەمەریش شەش زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ و شەش زیندانیتریش لە زیندانی یەزد لە سێدارە دران کە زیندانیێکیش لە شاری مەشهەد لە بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دراوە کە کۆی لە سێدارەدانەکان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا گەیشتە 34 زیندانی.
تورکیا سهندنهوهی پارێزبهندی لهپهرلهمانتاران گیری خواردووه
برۆژه یاسای لێسهندنهوهی پارێزبهندی له بهشێک له پهرلهمانتارانی تورکیا لهناویاندا پهرلهمانتارانی پارتی گهلانی دیموکراتی ههدهپه، به 350 دهنگ قبوڵکرا، بهڵام بۆ جێبهجێکردنی به بێ ریفراندۆم پێویستی به 367 دهنگ ههیه. پهرلهمانی تورکیا دوێنێ سێشهممه بۆ گۆڕینی دوو مادده له دهستور له بارهی لێسهندنهوهی پارێزبهندی له پهرلهمانتاران کۆبوویهوهو دواتر خستیه دهنگدانهوه، به پێی میدیاکانی تورکیا، 536 پهرلهمانتار ئامادهی کۆبونهوهکه بوون، لهو رێژهیه 350 پهرلهمانتار دهنگیانداوه به ههموارکردنی ماددهی یهکهم، ماددهی دووهمیش به 357 دهنگ پهسهندکراوه.ئهوه لهکاتێکدایه جێبهجێکردنی ههر بهندێکی دهستور دوای گۆڕانکاریکردن تێیدا پێویستی به 367 دهنگی پهرلهمانتاران ههیه، بهڵام ئهگهر به 330 دهنگ قبوڵکرا ئهوکات دهبێت ریفراندۆم بکرێت بۆ جێبهجێکردنی، بۆیه پروژه یاسای لێسهندنهوهی پارێزبهندی له پهرلهمانتارانی ههدهپه روژی ههینی 20/5 جارێکی تر لهپهرلهمان دهخرێتهوه دهنگدان ئهگهر بهو رێژهیه بمینێتهوه دهبێت ریفراندۆم بۆ جێبهجێکردنی ئهنجام بدرێت.