هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکام دا 6کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکام دا 6کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 27ی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری شوشمێ لە بەشی نەسوود سەربە پارێزگای پاوە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووەو لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی ئەحمەد سەحرایی خەڵکی پاوە کوژراوە و 5کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە بریندار بووە ناوی عەزیم ئەمین زادە کوڕی موئمن خێزاندار و خەڵکی گوندی نروی"سەر بە نۆدشەیە. یەکێکی دیکە لە کۆڵبەرە بریندارەکان خەڵکی کڵاشی جوانڕۆیە.