دوازدە ئافرەت کە بەتاوانی سیاسی زیندانی کراون و لە ئێستادا لە زیندانی ئەوین ڕاگیراون، داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێران دەکەن.
دوازدە ئافرەت کە بەتاوانی سیاسی زیندانی کراون و لە ئێستادا لە زیندانی ئەوین ڕاگیراون، داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێران دەکەن.
رۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندان، ئەو دوانزە زیندانیە سیاسیە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش، لەگەڵ رەخنە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و ئیسلاح تەلەبەکان، و هەروەها ئاماژە کردن بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی بەردەوام سیستەمێکی داپلۆسێنەر بووە کە هەوڵیداوە بە هەڵبژاردن خۆی بە سیستەمێکی دیمۆکڕاتیک پیشان بدات، داوای بایکۆتی هەڵبژاردنی مەجلیسی رژیمیان کردووە.
ئەو دوانزە ئافرەتە بەناوەکانیØ› یاسەمین ئاریانی، نەدا ئاشتیانی، ئاتێنا دائێمی، سپیدە فەرهان، راحلە ئەحمەدی، لەیلا حسێن زادە، مریەم ئەکبەری، سوهەیلا حیجاب، مونیرە عەرەب شا، سەبا کورد ئەفشاری، نەدا ناجی، سەمانە نەورۆز مورادی، لەو ڕاگەیەنراوەدا باسیان لەوە کردووە کە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ئەمڕۆدا نەک تەنیا سیستمێکی دیموکڕات نیە، بەڵکو هۆکاری سەرەکی نەهامەتی و سەرکوتی خەڵکە و هەموو کات لە خزمەتی ئەو دەسەڵاتە دایە و هەرکەسێک دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان پەنجە مۆرەکەی بەسەر پەلە پیتکەی چەکێکەوەیە کە بەرەو ڕووی لاوانی ئازادیخواز دەیچرکێنێ و تۆمار دەکرێ و دەرخەری پەسەند کردنی سیستەمی دەسەڵاتدار و جەنایەتەکانی دەبێت.