لە شاری قومی ئێران، دوو کەس بەهۆی توشبوون بە ویرۆسی کۆڕۆنا گیانیان داوە، بەو هۆیەوە و لەدوای ئەو ڕووداوە، ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 1ی ڕەشەممە،
لە شاری قومی ئێران، دوو کەس بەهۆی توشبوون بە ویرۆسی کۆڕۆنا گیانیان داوە، بەو هۆیەوە و لەدوای ئەو ڕووداوە، ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 1ی ڕەشەممە، هەموو دانیشگا و ناوەندەکانی پەروەردە لە پشودایە.
کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی ڕابردوو وتبوی کە ئەو دوو کەسە توشبووە بە ویروسی کۆرۆنا بەهۆی پیری و تێکچوونی سیستمی بەرگری، لە بەشی چاودێری تایبەتی مردوون.
هەواڵدەریەکانی ئێران باسیان لەوە کردووە کە ئەو دوو کەسە بەتەمەن و هەریەکەیان سەر بە ناوچەیەکی جیاوازی شاری قوم بوون و نەک تەنیا کە سەفەری دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە، بەڵکو لە شاری قومیش نەچوونەتە دەرێ.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی پزیشکی تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە کە ئەو دوو کەسە چۆن تووشی ویروسی کۆرۆنا بوون لە شاری قوم.