یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەرانی گەل شەهید تەها رۆحی،شه‌هید عیزەت قادری ،جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

یادی سەروەرانی گەل شەهید تەها رۆحی،شه‌هید عیزەت قادری ،جه‌لال وه‌ته‌ن دوست
گۆشه‌ی شه‌هیدان

سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی ناسراو بە (تەها سوور)
رۆژگار بە پەلە دەڕوا وقۆناغە جۆراوجۆرەکان دەبڕێ و هەر کاتەی کارە ساتێک دەبینێ. هەر ساتە ڕووداوی تاڵ یان شیرین لە ناو دڵی خۆیدا تۆماردەکا وبۆ وەچەکانی داهاتوو دەیکاتە دیاری ویادگاری. یەکێک لەو شتە گرینگانەی کە مێژوو لە سەر لاپەڕەکانی رۆژگاری نووسیوە و

سەروەری گەل شەهید تەها رۆحی ناسراو بە (تەها سوور)

رۆژگار بە پەلە دەڕوا وقۆناغە جۆراوجۆرەکان دەبڕێ و هەر کاتەی کارە ساتێک دەبینێ. هەر ساتە ڕووداوی تاڵ یان شیرین لە ناو دڵی خۆیدا تۆماردەکا وبۆ وەچەکانی داهاتوو دەیکاتە دیاری ویادگاری. یەکێک لەو شتە گرینگانەی  کە مێژوو لە سەر لاپەڕەکانی رۆژگاری نووسیوە و هەتاهەتایە وەک سەر خەتێکی زێڕین خۆی دەنوێنێ، خەباتی گەلانی ژێر ستەم و چەوساوەیە کە گەلی کوردستان بە شێکی بەر چاوی لەو خەباتەی لە ناو دڵی مێژوودا کردۆتە یادگار. گەلی ئێمە لە پێناو رزگاری و بەختەوەری خۆیدا ولە رێگای پیرۆزی خەباتدا زۆر قوربانی گرینگی پێشکەش کردووە کە هەر یەکەیان شیاوی یاد کردن ورێز گرتنن. بەڵام ئەگەر بمانهەوێ هەموویان یاد بکەین و ...


صورة
تێکڕای سەروەرەکانمان بە تەواوی باس بکەین لە مەودای نووسین وگوتن دا جێگەیان نابێ بۆیە ناچارین هەرجارەو یادی دانەیەک لەو ڕۆڵە نەبەزو بەڕێزانەمان بکەین ئەویش لە دەریایەک بە دڵۆپێک خۆ قایل بکەین. یادی ئەمجارەمان یادی قارەمانێکی هەڵکەوتووی کوردستان، تێکۆشەرێکی پاک ودڵسۆزە پارتیزانێکی لێ زان و شۆڕشگێڕێکی نیشتمان پەروەر کاک تەها ڕۆحی ناسراو بە تەهاسوورە کە یادەکەی ڕێگای خەباتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و وەتین و توانا دەداتە دەماری میرات گرەکانی و لاوە نەبەزو قارەمانە هاوبیرو خەباتیەکانی. کاک تەها سوور بە قارەمانەتی و پاکی وچاکی ودامەزراوی و نەوەستانی و ڕاستی و ئازایەتی، خۆی بە شێوەیەک ناساند بوو کە ئێمە بە پێویستی نازانین تاریفی لێ بکەین. ئەو شەهیدە کرداری زێڕین و شیاوی خۆیەتی کە شاهیدی لە سەر فیداکاری وبەورەیی ونەبەزی و خەباتگێڕی دەدەن و بڵێسەی ئاگری شۆڕشگێری ونووکی گوللەی چەکەکەی و هەڵمەتی بۆ سەر سەنگەری داگیرکەران روونترو تیژترن لە بەیان و قەڵەمی ئێمە و ئەوانن کە ئێمەیان  لە ناساندنی ئەو شەهیدە بەرزە بێ خەم کردووە. هەڵمەتی شێرانەو نەترسی و گیانبازی و دڵسۆی وخاوێنی وخۆشەویستی چەند میراتێکی بەر چاو و بە نرخن کە بۆ هاو بیرو هاوسەنگەرەکانی بە جێ ماون و بوونە سەرمەشقی ژیانی شۆڕشگێڕی ئەوان. دامەزراوی و دەست وداوێن پاکی وئەخلاقی جوان بۆتە هۆی جێگیر بوون لە ناو دڵی زۆربەی خەڵکی ناوچەکانی کوردستاندا، بە ڕادەیەک کە باسی ئەو شەهیدە ئێستاش چرا وشەو چلەی مەجلیسانە. کاک تەها رۆحی(تەهاسوور) لە ساڵی 1342 دا لە شاری بانە لە خانوویەکی بچکۆلانە وجێو بانێکی هەژارانە و لە ماڵێکی نەداردا چاوی پڕ ئاواتی بە دونیای پڕ لە مەینەتی کوردستان هەڵێنا. ئەویش بە ریزی نەپساوە و دوور ودرێژی ژێر دەست وچەوساوەکانی کوردستان زیاد بوو. شەهید تەها هەر لە سەرەتای ژیانیدا و لە دەورانی  منداڵییەوە تێکەڵ بە مەینەت  وئازاری نەداری و چارە ڕەشی کوردەواری بوو. فەرهەنگی رەهەندی بێگانەش سەربارێکی تری ئەو نیشتمانە دابەش کراوەیە بۆ ئەو گەلە بەشخوراوە. کاک تەها لە سەرەتای فام کردنەوەی دا بەرەو مەکتەب وەڕێ کەوت وبە هەوڵی سەنگەری دژی ستەم وزۆرداری دا دابین بوو. بەڵام بە دوای راپەرینی خەڵکی ئێران دژی رژیمی پاشایەتی و دوایەش هاتنە سەرکاری رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و هێرشی بیکرێگیراوانی رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بۆ سەر کوردستان و کوشتاری خەڵک و وێران کردنی بوونە هۆی ئەوەی  درێژە بە خوێندن نەدا وئەویش وەک زۆربەی ڕۆڵەکانی کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و دانیشتوانی هاتە ریزی پێشمەرگایەتی و بە یەکجاری مەدرەسەو  خوێندنی بە جێ‌ هێشت و لە سەرەتادا چووە ریزی پێشمەرگەکان لە دۆڵی کەلیخان و دوایەش هاتە قەڵای خەبات لە نزیک دی بلەکێ‌. بەڵێ‌، شەهید تەها  لە تەمەنی  مێرمنداڵی و بە هەستی خاوێن و بەتینی کوردایەتی هاتە  ریزی پێشمەرگە ئازاو لە خۆ بردووەکانی کوردستان و چەکی شەڕەفی شۆڕشگێڕی لە شان کرد. شان بە شانی پێشمەرگەکانی کوردستان کەوتە بەربەرەکانێی دژی لەشکەری داگیرکەری رژێمی ئاخوندی. لە هەوەڵ رۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی سازمانی خەباتدا بوو بە پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و پڕ لە باوەری ئەو سازمانی خەبات. لاپەڕە زێڕینەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی ئەو شەهیدە پڕن لە باسی ئازایەتی، فیداکاری، گەورەیی و بە ورەیی و قارەمانەتی و لێزانین. ئەو تایبەتمەندییە ئەخلاقانەی کە لە شەهید تەهادا بوون ببو بە هۆی  جێگیر بوونی لە ناو دڵی هاوبیر وهاوسەنگەرەکانی وهەوەها خەڵکی ناوچەکانی جێگەی هەڵسووڕانی ئەو شەهیدە. شەهید تەها رۆژبەرۆژ پلەی لێزانین و لێهاتوویی باری نیزامی و تاکتیکی شەڕی پاڕتیزانی بەرزتر و بەچاوتر دەبوو ورەی شۆڕشگێڕی وگیانی لە خۆبردوویی وئاکاری پاکی وچاکی بە هێزتر وبە چاوتر دەبوو. هەر بۆیەش بە زوویی لەو تەمەنە کەمەیدا توانی بە پلەی فەرماندەری بگا و بەرەو ژوور بچێ. لە بەهاری ساڵی 1361 دا بوو بە فەرماندەی نیزامی لە ناوچەکانی بۆکان و سەقز ولە 26/6/1363 دا بوو بە فەرماندەری لقی شەهیدانی دەشتە تاڵ لە هێزی شەهید سەید خەلیل و هەتا 19/2/1364 بە فەرماندەری مایەوە وشیاوی بەرەو ژوور چون بوو. چونکە لە تەواوی ماوەی فەرماندەری خۆیدا، زۆربە دڵسۆزی ولێهاتوویی سپاردەکانی خۆی ئەنجام دەدا و لە هەموو ناوچەکانی شوێنی هەڵسوورانی دا ئاگرێکی وەهای بۆ دوژمنانی کردبۆوە کە نێوی تەهاسوور مچورکی مەرگی دەخستە دڵیانەوە و شەو و رۆژ تەنانەت لەناو مۆڵگەکانیشیان دا ئۆقرەیان نەدەگرت و تەمی سام لە سەریان نەدەڕۆیی. لە ئاکامدا لە شەڕێکی توندی 4ساعەتەدا کە لە دژی هێزی بەکرێگیراوی حکومەت و جاشەخۆفرۆشەکان لە نزیک دیی سیاومە لە ڕۆژی 19/2/1364 دا رویدا, کاک تەها بە گوللەی خائینان و داگیرکەران پێکراو پاش ماوەیەک لە کاتێکدا کە بزەی شانازی لە سەر لێوی بوو. لە ئاخرین کاتی ژیانی پڕلە حەماسە و شانازیدا ئەو رستە جوان و پڕلە ورە و دڵسۆزییەی خوارەوەی بە ڕوو خۆشی و ئەوینەوە گوت و بۆ هەمیشە لە ناو دڵی مێژووی خەباتی سازمانی خەباتدا، بوو بە یادگارێکی بە نرخ و مامۆستایەکی ڕاهێنەڕ. ئەوەش رستە جوان و بەڵگە شیاوەکەی شەهید: [سپاس بۆ خودا ئەوە خەریکە لەم ڕێگە پیرۆزەدا، ڕێگەی سازمانی خەبات. رێگەی رزگاری گەلی کورد، گیانی خۆم فیدا دەکەم و بە ئاواتی خۆم دەگەم.] بەو شێوە بە شانازی وبە دەم بە پێکەنینەوە چاوی ئەمین و پڕ لە ئەوینی لەسەر یەک داناو دڵی ئەوینداری بە باوەر بە خودا  و پڕ لە خۆشەویستی کوردستانی لە خوێندا شەڵاڵی لە لێدان ڕاوەستا و گیانی پاک و بەڕێزی بەرەو بەهەشتی شەهیدان بەرێ بوو. و ئەرکی پیرۆزی خەباتی بۆ ئێمەی هاوبیرو هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت.

(( یادی لە بیرناچێ و فیداکارییەکانی دەبێت بە سەرمەشقی کوردستان و سازمانە خوێناوییەکەی  ))

یادى سەروەری گەل: شه‌‌‌هید عیزەت قادری

صورة

 راستە مه‌‌‌به‌‌‌ستى زۆردار چەتوونە

 بەڵام زۆرداریش ورەی زەبوونە

 لووتکەی سەرکەوتن گەلێک دژوارە

 ئەنجام رووخانی قەڵای زۆردارە

 لە مەودای خەباتی خوێناوی و راپەڕینی درێژ خایەنی گەلە بەشخوراوەکاندا تا بڕۆین دەبینین و دەبیستین کە چۆن ئەو مێشکانە خەریکن بە بیرکردنەوە لە رێبازی وە دەست هێنانی ئازادی زیاتر دەپڕژێن. وە خوێن ئەو خوێنانە کە روون کەرەوەی رێگای پڕ هەڵدێر و هەوراز و نشێوی شۆڕشن، زیاتر دەڕژێن. جا کە دەڕوانینە رابردووی ئێستای رێکخراوەکەمان کە تاقە رێگای خەڵکی کورد به‌‌‌ تی٠Žکراى پی٠Žکهاته‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌تى که‌‌‌ بۆ رزگاری لە ژێرباری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابووری و سیاسی تى٠Ž ده‌‌‌کۆشى. سازمانی خەبات هەر لەو کاتەوە کە هێشتا غونچەیەکی تازه‌‌‌ پوشکوتوو بوو وە بۆن وبەرامی خۆی کە مژدە دەری رزگاریی بڵاو دەکردەوە، بە گەلی کورد راگەیاند که‌‌‌ تا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن له‌‌‌ پی٠Žناو نیشتمان و دانیشتوانى تى٠Ž ده‌‌‌کۆشى، و تەنانەت بوونی خۆی بەوانە کە چاویان بە بوونى هەڵنده‌‌‌هات سەلماند.سازمانى خه‌‌‌بات سەدان رۆڵەی بە شەرەف و پاکی کردۆتە قوربانی ئەو ئامانجانەى کە گەلی کورد بەراستی تینوو و تامەزرۆیەتی. ئێمە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە ئازایانە لە دژی لەشکەری داگیرکەر و کوردکوژی خومەینی شەڕیان کرد وە شەهید بوون رێز دەگرین. چونکە خودای گەورە رێز دادەنێ بۆ ئەوانەی کە لە رێی نەتەوەکەیان شەڕیان کردووە و شەهید بوون و لە ریزی چاکانیان دادەنێ. مژدەی هەرە باشیان پێدەدا، وا ئێمەش لێرەدا یادی فیداکارێکی رێبازی راستی کوردایەتی و گیانبازێکی گۆڕەپانی خەبات و نەتەوایەتی کوردستان هاوری٠Žباز و شەهیدمان، کاک عیزەت قادری دەکەینەوە. شەهید عیزەت قادری کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی ( یاکوباوایی) ناوچه‌‌‌ى بانه‌‌‌، کوردێکی ژیر وپێشمەرگەیەکی ئازا و دەست هەڵێن بوو. هەر لە هێرشی رژێمی خومەینی بۆ سەر کوردستان، چەکی پیاوەتی لە شان کرد و وێڕای هەموو پێشمەرگەکان لە زۆربەی شەڕەکانی بانەو سه‌‌‌رده‌‌‌شت دا بە گژ زۆرداران دا چۆوە و حەماسەی خوڵقاند. شەهید عیزەت لە کاتێکدا سازمانی خەبات ئیعلامی مەوجودییەتی کرد بەشانازییەوە خەتی سازمانی وەک بیروباوەڕی خۆی هەڵبژارد و زۆر بە توندی بە گژ نەیارانی سازماندا دەچۆوە و بەم بۆنەوە بوو بە خۆشەویستی هەموو پێشمەرگەکان. بەڵام لە مانگی بانەمەڕی 1361 لە کاتی تەماسی بێسیم لە گەڵ بەشەکانی تری پێشمەرگەدا لە پشتی ( دارینە )ی سەرووی ناوچەی بانە لەلایەن جاشە خۆفرۆشەکانەوە بە دەستڕێژی ناپیاوانە شەهید کرا. (( یادی بەرز و بەرێز بێت))

یادی سه‌‌‌روه‌‌‌ری گه‌‌‌ل شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال وه‌‌‌ته‌‌‌ن دوست ناسراو به‌‌‌ جه‌‌‌لال ماماڵی 

بابه‌‌‌شێخ حوسه‌‌‌ینی 

صورة

دیی ماماڵ پشتی به‌‌‌ چیای حه‌‌‌وته‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ داوه‌‌‌و هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک سنگی شێر له‌‌‌ پێشی چیای سه‌‌‌رکه‌‌‌شی حه‌‌‌وته‌‌‌وانه‌‌‌ وێستاوه‌‌‌. دانیشتوانی پاک و دڵسۆزی ماماڵ به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ چیای حه‌‌‌وتوانه‌‌‌و به‌‌‌ باوه‌‌‌ری قوڵیان به‌‌‌ خه‌‌‌باتی ماف خوازانه‌‌‌و رزگاریخوازانه، ‌به‌‌‌ رویی نه‌‌‌یارانی ئه‌‌‌و چیا جوان و رازاوه‌‌‌دا ده‌‌‌چننه‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌ پاراستنی چیای حه‌‌‌وته‌‌‌وانه‌‌‌و له‌‌‌ پاراستنی ته‌‌‌واوی نیشتمانی داگیر کراودا ده‌‌‌وریان هه‌‌‌بوه‌‌‌و هیچ کات دژمنانی گه‌‌‌ل نه‌‌‌یانتوانیوه‌‌‌ که‌‌‌لێن بخه‌‌‌نه‌‌‌ نێوانیان و له‌‌‌ باوه‌‌‌ری قوڵیان به‌‌‌ ئازادی ساردیان وه‌‌‌که‌‌‌ن. ده‌‌‌شته‌‌‌ پان و به‌‌‌رینه‌‌‌که‌‌‌ی ناوچه‌‌‌ی (ده‌‌‌شته‌‌‌ تاڵ) ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی ناوه‌‌‌که‌‌‌ی تاڵه‌‌‌ به‌‌‌لام هه‌‌‌م پر پیت و به‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌تو شیرین و ڕازاوه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆ٠Žله‌‌‌ی نیشتمان خۆشه‌‌‌ویست و دڵسۆز له‌‌‌ دی و گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ریی و به‌‌‌ پیت و به‌‌‌رکه‌‌‌تی خۆی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ کردوه‌‌‌. به‌‌‌ڵی، جوان و رازاوه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و مه‌‌‌ڵبه‌‌‌نده‌‌‌ له‌‌‌ نیشتمانی شیرین و سازگارو دڵگیره‌‌‌، جێگی ژیانی ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆری کوردی دڵسۆزو نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌. مه‌‌‌ڵبه‌‌‌ندی شۆڕه‌‌‌سوارانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌‌‌بات، شه‌‌‌هیدانی سووره‌‌‌ خه‌‌‌لات شه‌‌‌هیدان شه‌‌‌ هید تاهیر و شه‌‌‌هید عێزه‌‌‌ت ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی ، شه‌‌‌هید مام سه‌‌‌لیم،شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولا یاکوباوایی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ریشیاندا شه‌‌‌هید ره‌‌‌سوڵ ماماڵی و شه‌‌‌هیدی قاره‌‌‌مان و فیداکار شه‌‌‌هیدجه‌‌‌لا وه‌‌‌ته‌‌‌ن دوست که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌رو قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌ردیی بوو. له‌‌‌ جه‌‌‌نگی 33 رۆژه‌‌‌ی شاری بانه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر داگیکراندا و له‌‌‌ روبه‌‌‌رو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی فرۆکه‌‌‌و هیلیکۆپتیره‌‌‌ شه‌‌‌رکه‌‌‌ره‌‌‌کانی داگیر که‌‌‌راندا، شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ده‌‌‌یان رۆڵه‌‌‌ نه‌‌‌به‌‌‌زو فیداکارانه‌‌‌ بوو. به‌‌‌ بیرم دیێ‌ هێزه‌‌‌ به‌‌‌ ناو ته‌‌‌کاوه‌‌‌ر و کۆماندۆکانی پاسدارانی به‌‌‌کرێگیراوی ده‌‌‌سه‌‌‌لات که‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی گرتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کێوی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی ئاربه‌‌‌باهێرشیان کردبوو، شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال زۆر نه‌‌‌به‌‌‌زو قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌نگاری هێرش به‌‌‌راندا ئازایه‌‌‌تی ده‌‌‌نواند. هه‌‌‌ر له‌‌‌ جه‌‌‌نگه‌‌‌دا کاتێک دوو پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان شه‌‌‌هید عبدولکه‌‌‌ریم بیگزادی شه‌‌‌هیدی سازمانی خه‌‌‌بات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها شه‌‌‌هید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم مه‌‌‌حه‌‌‌ بۆیه‌‌‌نی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ شه‌‌‌هید بوون، شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال زۆر نه‌‌‌به‌‌‌زانه‌‌‌ له‌‌‌و سه‌‌‌نگه‌‌‌ری تێایدا شه‌‌‌هید بوون به‌‌‌ هومێدی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بتواندرێ‌ تیمار بکرێن بۆ شۆێنێکی دوورتر رایگواستن. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال لاوێکی 18 بۆ 19 سالان بوو به‌‌‌لام زۆر به‌‌‌ تواناو به‌‌‌ هێزو لیهاتوو ئازا بوو. له‌‌‌ هێرشه‌‌‌کانی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر پادگانی بانه‌‌‌ ده‌‌‌ورێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی هه‌‌‌بوو. له‌‌‌ گرتنی به‌‌‌شی ژاندارمری پادگان له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هێرشه‌‌‌کاندا زۆر لێبوردوانه‌‌‌ جه‌‌‌نگا. لە شەوی 9/2/1359 کۆچی خۆری دوای ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌دا که‌‌‌ به‌‌‌شی ژندارمری پادگانی سه‌‌‌ربازی بانه‌‌‌ گیرا جارێکی دیکه‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستان که‌‌‌ له‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی تێکرای هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان پێک هاتبوون، بریاری هێرش کردنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر پادگان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌ ناو فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی نیزامی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رچوو که‌‌‌ شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال وه‌‌‌ته‌‌‌ن دوست له‌‌‌ ژێر فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌یکه‌‌‌ شه‌‌‌هید کاک سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم حوسه‌‌‌ینی فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی ده‌‌‌کران، پێ‌ یان سپێردرا هێرش بکه‌‌‌نه‌‌‌ شۆێنیک به‌‌‌ ناوی مه‌‌‌نبه‌‌‌عی ئاوی پادگان ئه‌‌‌ویش له‌‌‌ شه‌‌‌وێکدا که‌‌‌ مانگ له‌‌‌ چواده‌‌‌یه‌‌‌مدا بوو. زۆر به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م هێرشی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کاندا سه‌‌‌ری کاک جه‌‌‌لال قاره‌‌‌مان به‌‌‌ گولله‌‌‌ی دوژمنان ده‌‌‌پێکرێ‌ و زۆر به‌‌‌ سه‌‌‌ختی بریندار ده‌‌‌بێ‌. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چیی به‌‌‌ زویی ئه‌‌‌و قاره‌‌‌مانی له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی جه‌‌‌نگدا دوور خرایه‌‌‌وه‌‌‌و گه‌‌‌ێندرایه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ به‌‌‌لام له‌‌‌ به‌‌‌ر سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی و نه‌‌‌بوونی که‌‌‌ل و په‌‌‌لی پێویستی پێ‌ راگه‌‌‌یشتن له‌‌‌ دوای نزیک به‌‌‌ مانگێک له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌کی مه‌‌‌یدانی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سازمانی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌ دیی بله‌‌‌ کێ‌ داندرابوو کاک جه‌‌‌لال گیانی به‌‌‌رزی فرێ‌ بۆ ئاسمان و تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌ کاروانی دورو درێژ و سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رفرازانه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدان بوو. شەهید جەلال وەتەندوست کوری کاک سەلیم کوردی هەژار و دڵپاک که‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزو نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌ر دڵسۆزی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێرانن. هه‌‌‌زاران سڵاو له‌‌‌ رۆحی گه‌‌‌وره‌‌‌ی مام سه‌‌‌لیم و شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال و تێکرای شه‌‌‌هیدان و سه‌‌‌روه‌‌‌رانی سازمانی خه‌‌‌بات و تێکرای شه‌‌‌هیدانی گه‌‌‌لی کورد و مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حوسه‌‌‌ینی دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رو سه‌‌‌روه‌‌‌ر. 


8 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەرانی گەل شەهید تەها رۆحی،شه‌هید عیزەت قادری ،جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

یادی سەروەرانی گەل شەهید تەها رۆحی،شه‌هید عیزەت قادری ،جه‌لال وه‌ته‌ن دوست

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران